کانونی یه‌که‌م 15, 2017 19:31 Asia/Tehran
  • جەختکردنیی نوێنەری ئەمریکا لە سەر پێویستی دیپلۆماسی ڕاستەو خۆ لە کێشەی کۆریای باکووری

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە مەسەلەکانی سیاسی کۆریای باکوور، ئەمڕۆ هەینی وتی، ئەمریکا دەبێ لە تەنیشت بایکۆتە کان لە بارەی بەرنامەکانیی هاوپێوەند بە مووشەکە ناڤۆکی و بالێستیکەکان، لە دیپلۆماسی ڕاستەو خۆ لەگەڵ پیونگ یانگ دا بەشداری بکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێرانەوە لە هەواڵدەری رۆێتێرز، ڕێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشنیاری داوە کە بە بێ دیاری کردنیی پێشمەرج، دانووستان لەگەڵ کۆریای باکووردەستپێبکرێت، بەڵام دوای ئەو کۆشکی سپی وتیشی، تا کاتێک کە کۆریای باکوورڕەفتاری باشتر نەکات، هیچ دانووستانێک ناکرێت ئەنجامبگرێت .

 جۆزێف یان، نوێنەری تایبەتی سیاسەتی کۆریای باکووری  ئەمریکا لە بانکۆک بە هەواڵنیرانی وت: ئێمە دەبێ دیپلۆماسی ڕاستەو خۆ وەک بایکۆتکردنەکان بە تاقیبکەینەوە . ئەوە سیاسەتی ئێمەیە کە لەسەر بناغەی گوشار و ئەرکمەند بوونە و ئێمە پێمان خۆشە لەمەڕ گوشار نواندن و دیپلۆماسی بەشداریمان هەبێت .