کانونی یه‌که‌م 15, 2017 19:49 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی ئەنجوومەنی شاری گرینویچی لەندەن لەگەڵ سەفەری ترەمپ بۆ بەریتانیا

ئەنجوومەنی شاری گرینویچی لەندەن ویڕای نەیاریەتی لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەریتانیا بەڕاشکاوی وتی کە پێشوازی ناکات لە ئامادە بوونی ترەمپ لەم ناوچەیە دا .

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەنجوومەنی شاری گرینویچ بە بڵاو کردنیی بەیاننامەیەک، لە بارەی دیسانەوە بڵاو بوونەوەی توئیتەکانی دژە ئیسلامی و رەفتاری دەمارگرژانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر کەمایەتییەکانی هۆزی وشداری دابوو و لە سەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی سەفەرەکەی بۆ بەریتانیا جەختیکرد .

 "دینیش هیلەند" سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری گرینویچ وتی: ئەم ئەنجوومەنە لە ئامادە بوونی هۆزە جۆر بە جۆرەکان لەم ناوچەیە پێشوازی و هەوڵ ئەدات تا کەشی کۆمەڵگە بەرەو ئاشتی و سازیش هیدایەت بکات بەڵام لە بارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بیرو ڕایەکی جیاوازی هەیە .

" کریس کێربی" لە ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی شاری گرینویچ یش وتی:  دۆناڵد ترەمپ بەردەوام ڕادەربڕینی بێز لێکراوی هەیە کە دەبێتە هۆی نیفاق و بێزاری ؛ لە حالێکدا کە ئەنجوومەنی شاری گرینوێچ هەولی داوە لە نێوان هەموو ئایینەکان و کەمایەتییەکانی هۆزی برایەتی بەدی بینێت .

 کێربی بە ئاماژە بە نەیاریەتی زیاتر لە ٢٧٠ هەزار شارومەندی دانیشتووی گرینویچ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەڕاشکاوی وتی: گرینویچ شۆینێک نییە بۆ هەلیت و پلێت بێژی بێز لێکراو، دەمارگرژانە و تووند و تیژانەی ترەمپ.

بە وتەی باڵوێزی ئەمریکا لە بەریتانیا، دۆناڵد ترەمپ بڕیارە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٨ سەردانی لەندەن بکات.

سەرپەیڤ