کانونی یه‌که‌م 15, 2017 20:20 Asia/Tehran
  • لاورۆف: مۆسکۆ بەهەرکردەیەکی دژە ڕوسی ئەمریکا وڵامیی بەرامبەر ئەداتەوە

سرگئی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وشداری دا مۆسکۆ بەهەرکردەیەکی دژە ڕوسی ئەمریکا وڵامیی بەرامبەر ئەداتەوە.

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لاورۆف رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنیی روسیا (پەرلەمانی پیران) بە ئاماژە بە ئامادە بوونی ئەو وڵاتە بۆ باشتر کردنەوەی پێوەندیی لەگەڵ ئەمریکا وتی: بەداخەوە لە لایەن ئەمریکاوە هیچ پێشکەوتنێک لەم مەسەلە نەبیندراوە.

لاورۆف وتیشی: کۆنگرێسی ئەمریکا یاسایەکی نوێی  بۆ بەرنگاربوونەوەی نەیارانی ئەو وڵاتە لە ڕێگای بایکۆتکردنەکان پەسەند کردووە کە ماکی دژە ڕوسی هەیە .

 ئەو وتی: ئەمریکا هەروەها سەرکۆنسولگەری ڕوسیا لە سانفرانسیسکۆی داخستووە و باڵاخانەی پێنج ناوەندی دیپلۆماتیکی ڕوسیا لەم وڵاتەی داگیر کردووە .

 لاورپف لە درێژە دا بە تۆمەتبار کردنیی ئەمریکا بە خۆوەردان لە هەڵبژاردنەکانیی ڕوسیا وتی: دیپلۆماتەکانیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ بەجاران لە کۆبوونەوەکانیی ناڕازیانئ دەوڵەتی ڕوسیا لە وان نەیارانیی بەدەر لە پارتە یاساییەکان دا بەشداریان کردووە کە ئەم کردەوەیە بە پێچەوانەی کۆنوانسیۆنی ڤیەننا لە کارو باری دیپلۆماتیکە.

 پێوەندی ڕوسیا و ئەمریکا لە ساڵانیی ئەمدواییە لە سەر مەسەلەگەلێکی وەکوو کێشەی ئۆکراین لێل بۆتەوە و واشنگتۆن چەند هەگبەی بایکۆتی ئابووری و دراوی دژی مۆسکۆ لەبەرچاو گرتووە .

سەرپەیڤ