کانونی یه‌که‌م 16, 2017 16:17 Asia/Tehran

ڕێکخراوی نەتەوەکان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یاریدەری نوێنەری تایبەتی لە یەمەن دەنێرێتە ئەو وڵاتە هەتا لەگەڵ سەرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەسەنعا سەبارەت بە گەڵاڵەی ئاشتی وتووێژ بکات.

موعین شریم دیپلۆماتی فەلەستینی کە بەرلەوە ئەندامی لێژنەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لیبیا بووە، وەک جێگری نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن دیاری کراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرچاوە سیاسییەکان لە یەمەن لە دیمانە لەگەڵ ڕادیۆ نێودەوڵەتیی مۆنتە کارلۆ بەئاماژە بە گەڵاڵەی ئاشتیی نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان بریتی لە؛ هاوبەشیی ئەنساروڵڵا لە حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی داهاتووی یەمەن لەبری ڕادەست کردنی مووشەکە بالستیکەکانی بەلایەنێکی بێلایەن، ئەگەری ئەوەی هێنایەئاراوە کە موعین شریم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەمجار لە سپیتەمبەری ڕابردووەوە سەرانی یەمەن بکات.

پێشنیاری ناردنی شاندێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەنعا لەلایەن ئەمریکا، فەڕانسە، ئینگلیز و ڕووسیا لەکاتێکدایە کە عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بۆ هێرش کردنێکی مەزنی سەربازی بۆسەر سەنعاو بەندەرەکانی"الحدیدە" لە کەنارەکانی دەریای سوور ئامادە دەبن.

هاوکاتیش، بەرپرسێکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە دیمانە لەگەڵ ڕادیۆ مۆنتە کارلۆ بەخۆبواردن لە پشت ڕاست کردنەوەی سەفەری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەنعا وتی: ئەو بزووتنەوە لەهەرچەشنە هەوڵێک بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکاریی عەرەبستان بۆسەر یەمەن و گەیشتن بەڕێکارێکی دادگەرانەو تۆکمەی قەیرانی یەمەن پێشوازی دەکات.

بانگەواز بۆ ئاشتی لەلایەن وڵاتانی رۆژاوایی پاش ئەوە پەرەی سەند کە گەڵاڵەی عەرەبستان و ئیمارات بۆ داگیرکردنی سەنعا لەڕێی هاوپەیمانیی لەگەڵ عەلی عەبدوڵڵا ساڵح کە لەڕووداوەکانی ئەم دواییەی سەنعا کوژرا، بێ ئاکام مایەوە.

سەرپەیڤ