کانونی یه‌که‌م 16, 2017 19:22 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە پشتیوانی لە قودس

کارناسانی ڕوس ، پیداگریان کرد: وڵاتانی ئیسلامی لە پشتیوانی لە قودس هاوهەڵوێستن

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا کارناسانی ڕوس لەسەر ئەوباوەڕەن کە وڵاتانی ئیسلامی لە بەرەڤانی کردن لە قودس لەبەرانبەر بڕیاری دژە فەلەستینی داوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ئەم شارەی وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی ناسیی ، هاوبیروڕان. " ماکسیم سوچکوف" دەبیری گوڤاری "ئەلمانیتور" وکارناسی ئەنجومەنی پێوەندی نێودەوڵەتی ڕوسیا لەم بوارە وتی: جیهانی ئیسلام بە بڕانە کاردانەوەی بە بڕیاری ئەمریکا پێشان دا. یوری بارمین" کارناسێکی تری ئەنجومەنی پێوەندی نێودەوڵەتی ڕوسیایش پیداگری کرد پیلانەکانی ترامپ لەدژی قودس بە ئاکام ناگات. دوناڵد ترامپ شەشی دێسەمبەر بە پیی نەیارەتیە بەربڵاوەکانی ناوچەیی وجیهانی ڕایگەیاند ، واشنتۆن بەشێوەی فەرمی قودس بە پێتەختی ڕژێمی ئیسراییل دەناسێت وباڵوێزخانەی خۆی بۆ ئەم شارە بگوێزرێتەوە. ئەم بڕیارە، شەپۆلیک لە ناڕەزایەتیەکان لە سەرانسەری جیهان بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی وەڕێ خستووە.