که‌پسولی دراگۆن به ٤۰ مشکەوە به‌ره‌و گه‌ردوون چوو
کانونی یه‌که‌م 17, 2017 08:26 Asia/Tehran
ڕۆژی پێشوو سپیس ئیکس مووشه‌کێکی فاڵکۆنی له‌گه‌ڵ که‌پسولی دراگۆن به‌ره‌و بۆشایی گه‌ردوون ڕه‌وانه کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربەگێڕانەوە له سپه‌یس، کۆمپانیای سه‌پیس ئیکس ڕۆژی پێشوو مووشه‌کێکی له‌گه‌ڵ که‌پسولی دراگۆن به‌ره‌و بۆشایی گه‌ردوون ڕه‌وانه کرد.
مووشه‌کی بێ مرۆڤی فاڵکۆن چه‌ند بڕه بارێکی بۆ ناسا گواسته‌وه. ئه‌م مووشه‌که له بنکه‌ی ئاسمانی کیپ کارناواڵ له فلۆریدا هەڵدرا.
به‌م شێوه‌یه که‌پسولی دراگۆن به‌یانی ده‌گاته شوێنی خۆی. ئه‌م که‌پسوله به بڕی ۵ هه‌زار پۆند که‌ل و په‌لی تێدا بوو که بریتی بوون له ۴۰ مشکی جۆری تاقی کردنه‌وه‌ی زانستی. ئه‌م مشکانه بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کان ڕه‌وانه‌ی بۆشایی گه‌ردوون کراون که کاری جۆره شتێکی هه‌ستیار ده‌که‌ن که ئیشی گه‌ردوونیان پێ ده‌سپێردرێت.