کانونی یه‌که‌م 22, 2017 11:48 Asia/Tehran
  • ڕێبەری کۆریای باکوور : ئێمە دەسەڵاتێکی ناڤۆکین

ڕێبەری کۆریای باکوور پێداگری کرد : ئەموڵاتە بووەتە دەسەڵاتێکی ناڤۆکی و بەهێز کردنی ئەم تواناییە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا، پێویستە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کۆریای باکوور، ڕێبەری کۆریای باکوور ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی ژومارێک لە کاربەدەستانی باڵای  پارتی دەسەڵاتداری  ئەم وڵاتە پێداگریکرد  : ئێمە ئێستا  دەستمان گەیشتووەتە چەکی ناڤۆکی  کە دەتوانین دەسەڵاتی ناڤۆکی خۆمان بەسەر ئەمریکا دا  بسەپێنین .

کیم جونگ ئون، وتی :  ئیدی  هیچ کەس ناتوانێ  ئەم ڕاستییە لەبەرچاو نەگرێ  کە ئێکە توانایی بەرەنگاربوونەوەی ناڤۆکی لەگەڵ  ئەمریکامان هەیە و لە باری  ستراتژیکیدا  دەستمان بەم هێزە گەیشتووە و  حاشای لێ ناکرێت  .

ڕێبەری کۆریای باکوور وتی :  ئێمە خێرا و بەهێزەوە چەکی ئەتۆمی پەرە پێ دەدەین  و لەم بوارەدا لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا بووینەتە  هێزێکی کارتێکەر.

ئەم قسانەی ڕێبەری  کۆریای باکوور  لە حاڵێکدایە کە  بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان  ئەمڕۆ  هەینی بە کاتی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیارنامەیەک  لەمەڕ بەرتەسک کردنی  هەناردەی  نەوت بۆ کۆریای باکوور بڕیار بدات  .

سەرپەیڤ