کانونی یه‌که‌م 26, 2017 20:22 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕووسیا بۆ ناوبژیوانی لەنێوان ئەمریکاو کۆریای باکوور

رووسیا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ناوبژیوانی بەئامانجی دەسپێکرانی دانوستان لەنێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرملین ئەمڕۆ سێ شەممە لەنێو پەیامنێراندا ڕایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە بێتوو پیونگ یانگ و واشنگتۆن هۆگربن، وەک ناوبژیوان لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بۆ دەسپێکردنی وتووێژەکان، هەوڵ بدات.

پسکۆف وتی: ڕووسیا ئامادەیە ڕێگای چارەسەریی کێشەی نێوان ئەمریکاو کۆریای باکوور هەموار بکات.

لێدوانەکانی پسکۆف لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە رۆژی ڕابردوو سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، خوازیاری وتووێژی ئەمریکاو کۆریای باکوور ببوو بۆ چارەسەری قەیرانی کۆریای باکوور.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ڕاپۆرێک بڵاو کرایەوە کە بەگوێرەی، کۆریای باشوور ئەگەری دانوستانی کۆریای باکوور لەساڵی٢٠١٨ ی ڕاگەیاندبوو بۆ چارەسەریی کێشەو ناکۆکییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.

لەبارودۆخێکدا کە دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێکارێکی دیپلۆماتیکن بۆ قەیرانی کۆریای باکوور، دۆناڵد ترفەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە پیونگ یانگ دەبێ بەرلەدەس پێ کردنی هەرچەشنە دانوستانێک، چەکی ئەتۆمیی خۆی وەلابنێت.

سەرپەیڤ