کانونی دوھەم 03, 2018 11:08 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە ساڵی 2017؛ چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانە جیهانییەکان

ئەمریکا کە بەردەوام بانگەشەی ڕێبەرایەتیی جیهان و بەڕێوە بردنی گۆڕانکارییەکانی جیهانی کردووە، بە هۆی هاتنەدەر لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، ئێستاکە ڕوو لە تەریک کەوتنەوەیە و هەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕەوتی ئاماژە پێکراوی خێراتر کردووە.

ئەم تەریک کەوتنەوەیە زیاتر لە هەرشتێک لە نێو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا دیارە کە هەڵبەت ترەمپ بەردەوام هەوڵی لاواز کردنیانی داوە.

ترەمپ لە کاتی دەسپێکرانی سەرۆکایەتی خۆی هەتا ئێستاکە ، هەوڵی داوە بە دروشمی " سەرەتا ئەمریکا "، لەڕێککەوتنە گرینگە نێودەوڵەتییەکان کە دەوڵەتە پێشووەکانیان واژۆیان کردووە ، بچێتە دەرێ. سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەتا ئێستاکە فەرمانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس وڕێککەوتنی ئاسیا- پاسیفێکی دەرکردەووە ولەهەوڵی ئەوە دایە لە رێککەوتنی بازرگانی ئازادی ئەمریکای باکووری " نەفتا" وڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامیش بچێتە دەرێ.

دروشمی "سەرەتا ئەمریکا" لە لایەن ترەمپ

ئەمریکا چوارەمی ئووتی ساڵی ڕابردوو، چوونەدەری فەرمیی خۆی لە پەیمانی هەرێمایەتیی پاریس بە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕاگەیاند، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا لە بواری پیس کردنی جیهان لە پلەی دووەمدایە. دۆناڵد ترەمپ لە کاتی ململانێیەکانی هەڵبژاردنەکاندا، بەڵێنی چوونەدەری لەم ڕێککەوتنەدا و پاش گەیشتنی بە کۆشکی سپیش جێبەجێی کرد.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کە "ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی دابەشبوونی سروەت و سامانی ئەمریکا بەسەر وڵاتانی دیکەدا" گوتیشی: "ڕێککەوتننەکەی پاریس زەبرێکی گەورە دەوەشێنێ لە ژیان و کەسابەتی جەماوەری ئەمریکا. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 12ی ئۆکتۆبەر لە بڵاونامەیێکدا ڕایگەیاند لە ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان (یۆنسکۆ) دێتە دەر و لە 31ی دسەمبەریشدا ئەو هەنگاوە جێبەجێ دەکات.

ترەمپی بکووژی ژینگە....

کارنامەی بەرەوڕووبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ ڕێکخراو و ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتییەکان لە ساڵی ڕابردوودا بە چوونە دەر لە پەیمانەکەی پاریس یاخود یۆنسکۆ کۆتایی پێ نەهات و لە دەسپێکی دوایین مانگی ساڵی 2017ش دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە پەیمانی جیهانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ چاکسازی بۆ ىەڕێوەبەرایەتی و هەڵسووڕاندنی کاروباری کۆچبەران و پەنابەران دێتە دەر. چوونەدەری ئەمریکا لە پەیماننامەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ، لەبارەی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە بواری نێودەوڵەتی شک وگومان بەدی دێنێت.

سەرلێشێوایی ترەمپ بەرامبەر بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، سیاسەتەکانی ئەمریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تا بووە تێکەڵ بە چەشنێکی نیازخراپی و ئامانجپیسی بووە. بۆ دیتنی ئەم هەواڵە دەتوانن سەردانی لینکی خوارەوە بکەن :

http://yon.ir/qYmlX

ئەمریکا و چوونەدەرێ لە پەیمانە جیهانییەکان

سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەچوونە دەر لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ، بەزیانی ئەم وڵاتە دەبێت. کەمتەرخەمی هەروڵاتێک بە بایەخ وپلە وپێگەی واژۆی خۆی وبەجێ هێشتینی پەیماننامەیەک بە شێوەی یەک لایەنە دەبێتە هۆی بێ بایەخ بوونی ئەو وڵاتە.

ترەمپ بە هەڕەشە لە وڵاتانی دیکە، دەبێتە هۆی لاواز بوونی دیموکراسی ، بۆ دیتنی ئەم هەواڵە دەتوانن سەردانی لینکی خوارەوە بکەن :

http://yon.ir/UaP0f

ئەگەرچی ترەمپ ڕەوتی تەریک خستنەوەی ئەمریکای بە ڕاشکاوی دەس پێ کردووە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە جیهان ئیدی وەکوو ڕابردوو گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانی واشنتۆن نابێ. ئەم بابەتە تەنانەت لە نێو سەرەکی ترین هاوپەیمانە ستراتژیکەکانی ئەمریکا واتە ئەورووپایەکانیش بە ڕاشکاوی دەبینرێت.
 

 

سەرپەیڤ