کانونی دوھەم 04, 2018 10:09 Asia/Tehran
  • دە هەنگاوی پڕ هەراوهوریای ترەمپ لە ساڵی2017

یەكەم ساڵی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریكا بەرەوڕووی كاردانەوەی زۆر بووەتەوە. ویستی ترەمپ لەمەڕ بنپێ كردنی یاساوڕێسا سیاسییەكان و گێچەڵ نانەوە وەدیهێنانی گرموقاڵ بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ڕەخنە گازندە لە ئەو، تەنانەت لە نێو لایەنگرانیشیدا.

1. وەدەرنانی جەیمس كۆمی

بە پێی بڕیاری ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، جەیمس کۆمی سه‌رۆکی پۆلیسی فدراڵی ئه‌مریکا (FBI)لە پۆستەكەی وەلا نرا.

وەدەرنانی جەیمس كۆمی

جەیمس کۆمی لە هەندێک پرسی هەستیار لە لێکۆڵینەوەی دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی ترامپ بووە  و ئەوەش هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر داهاتووی دۆناڵد ترەمپ.

2. ڕووداوەکەی شارلۆتزڤیل و وتەکانی ڕەگەزپەرستانەی دۆناڵدترەمپ

دۆناڵد ترەمپ دوای ڕووداوەکەی شارلۆتزڤیلی ئیالەتی ڤیرجینیا لە هەل و مەرجێکدا کە چاوەڕوان دەکرا ڕەگەزپەرستان ئیدانە بکات، هەردووک لای تێکهەڵچوونەکانی بە خەتابار ناساندو دوای ئەوەش لەگەڵ ڕەخنەیەکی زۆردا بەرەوڕوو بووە.

ڕووداوەکەی شارلۆتزڤیل

لە خۆپیشاندانی توندوتیژی کە 12ی ئوت لە شاری شارلۆتزڤیلی ئیالەتی ڤیرجینیا  بەڕێوە چوو، کوڕێكی گەنج بە ترۆمبیلەکەی حەشیمەتی نەیاری ڕەگەزپەرەستیی وەبەردا کە لە ئەنجام دا یەک کەس کوژراو نۆزدەکەسی دیکەش بریندار بوون.

3. هەنگاوی ترەمپ دژی کۆچبەران

لە دەسپێکی دوایین مانگی ساڵی 2017ش دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە پەیمانی جیهانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ چاکسازی بۆ بەڕێوەبەرایەتی و هەڵسووڕاندنی کاروباری کۆچبەران و پەنابەران دێتە دەر. چوونەدەری ئەمریکا لە پەیماننامەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ، لەبارەی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە بواری نێودەوڵەتی شک وگومان بەدی دێنێت.

هەنگاوی ترەمپ دژی کۆچبەران

4. دەرکردنی یاریزانانی تۆپی پێی ئەمریکی

بەهۆی نەوەستانی یاریزانەکان بۆ سروودی نیشتیمانی ئاڵای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای لە جێگرەکەی کرد یاریگە بەجێبهێڵێت و داوای لە سەرپەرشتیارانی خولی تۆپی پێ ئەمریکی ناسراو بە (NFL) کرد، هەر یاریزانێک رێز لە سروودی نیشتیمانی و ئاڵای ئەمریکا نەگرێت لە خولەکە دووربخرێتەوە و دەربکرێت.

ناسراو بە (NFL) یاریزانانی تۆپی پێی ئەمریکی

5. دەمەقڕە لەگەڵ ڕێبەرەكەی كۆریای باكووری

هەڵوێستی ترەمپ لە هەمبەر پرسە نێودەوڵەتییەكانیش كێشەی بۆ ساز كردووە. ترەمپ لە لێدووانەكەی مانگی سێپتەمبەری لە ڕێكخراوی نەتەوەكاندا، كیم جونگ ئوونی رێبەری كۆریای باكووری بە سەگی هار ناو لێ برد و نازناوی پیاوی هاوەنی كورتوباڵای پێ دا.

دەمەقڕە لەگەڵ ڕێبەرەكەی كۆریای باكووری

6. سەرەخۆشیی پڕهەراوهوریا

دۆناڵد ترەمپ لە كاتی سەرەخۆشی لە خێزانی ئەفسەری كوژراوی ئەمریكی، ناوەكەی لە بیر كردڤو هەر ئەم بابەتە بووە هۆی قەڵس بوونی بنەماڵەكەی.

7.داواكاری دادەوانی

لە كۆتایی مانگی ئۆكتۆبەردا لێكۆڵینەوە سەبارەت  بە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بووە هۆی گێچەڵێكی گەورە بۆ ترەمپ و دەر كرانی بەدواداچوونی یاسایی بۆ پائۆل مانافۆرت، بەرپرسی بنكەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە ترەمپ و ڕیچارد گەیتسی یاریدەدەری بەدواوە بوو.

8.تۆمەتە جنسییەكان و كاردانەوە بەرامبەر بەو پرسە

پاش دان پێدانانی چەند ئافرەت لەمەڕ ئەوەی كە لەلایان ترەمپەوە كەوتوونەتە بەر ئازاری جنسی، كریستیان گیلیبرەندی نوێنەری ئەنجومەنی پیران داوای لە ترەمپ كرد خۆی لە پۆستەكەی بكشێتەوە.

9. بەشداربووانی مەراسیمی سوێند خواردنی ترەمپ

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، رێورەسمی دەستبەكاربوونەكەی ژمارەی پێوانەیی دەشكێنیت لەبەشداری كردنی هاوڵاتیانداو "مەراسیمێكی سەرنجراكێش" دەبێت.

مەراسیمی سوێند خواردنی ترەمپ

پێشبینی دەكریا لەمەراسیمەكە 800 بۆ 900 هەزار هاوڵاتی بەشداربن، لەكاتێكدا لەیەكەم مەراسیمی دەستبەكاربوونی باراك ئۆبامادا وەك سەرۆكی ئەمریكا لەساڵی 2009 ، 1.8 ملیۆن هاوڵاتی بەشدارییان كرد.

خەرجی مەراسیمەكە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاری تێچوو، ئەو پارەیەش زۆرینەی بۆ لایەنەكانی ئەمنی‌و گواستنەوەو خزمەتگوزاری خەرج کریا، لەكاتێكدا مەراسیمی دەستبەكاربوونی ئۆباما لەخولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا تەنها 124 ملیۆن دۆلاری تێچووبوو.

10. وەدەرنرانی ئانتۆنی ئێسكراموچی

ترەمپ ڕۆژی 21ی جوڵای ئانتۆنی ئێسكراموچی كردە بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆشكی سپی بەڵام تەنیا دە ڕۆژ دواتر لە پۆستەكەی وەلانا.

وەدەرنرانی ئانتۆنی ئێسكراموچی

سەرلێشێوایی ترەمپ بەرامبەر بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، سیاسەتەکانی ئەمریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تا بووە تێکەڵ بە چەشنێکی نیازخراپی و ئامانجپیسی بووە. بۆ دیتنی ئەم هەواڵە دەتوانن سەردانی لینکی خوارەوە بکەن :

http://yon.ir/qYmlX

سەرپەیڤ