کانونی دوھەم 06, 2018 10:00 Asia/Tehran
  • ماکرۆن: ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا گونجاو نییە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا شەوی شەممە لە پاریس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ " رەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە پاریس دا جەختیکرد ، گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی تورکیا ئیزنی پێشکەوتن لە ڕەوتی دانووستانەکان بۆ پەیوەسبوونی ئەم وڵاتە بە یەکێتی ئەوروپا نادات .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " ئیمانۆئێل مەکرۆن" وتیشی بە درێژەی قۆڵبەست کردنەکان و بنپێکرانیی مافی مرۆڤ لە تورکیا ئەندامبوونی ئانکارا لە یەکێتی ئەوروپا دا گونجاو نییە .

 سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە ئەردوغان پێشنیاری دا بە جێی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا ، ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەم یەکێتییە شەریک بێت.

 ڕەجەب تەیب ئەردوغان یش لەم پریس کۆنفرانسە دا بە جەختکردنەوە لە سەر ماندوو بوونی تورکیا لە چاوەڕوانیی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا وتی:  ناتوانین بۆ ئەندامبوون لەم یەکێتییە خۆمان لەوە چووکتر کەین.

 یەکێتی ئەوروپایی لە ساڵانی ئەمدواییە  بە قسەی خۆیان ، سیاسەتەکانی دیکتاتۆرانەی " ڕەجەب تەیب ئەردوغان"  سەرۆک کۆماری تورکیا لەم وڵاتە دا ڕایدەگەێنن، بەجاران نەیاریەتی خۆی لەگەڵ بە ئەندامبوونی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاندووە .

 لە پازدەهەمی ژوئییەی ٢٠١٦ کە هەوڵدان بۆ کودەتا لە تورکیا بەڕەو ڕووی شکست بووە، ئانکارا جگە لە شەش جار ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی کە هەروا درێژەی هەیە ، دەستی داوەتە قۆڵبەستکردنی بەربڵاو و گشتی لە ڕێزەکانی سوپا، پۆلیسی، دەزگەی داد، کاربەدەستانی سیاسی نەیار ، ڕۆژنامە نووسەکان، کۆمەڵگەی هۆنەرمەندان و نووسەرانی تورکیا بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ کودەتا کە .

 یەکێتی ئەوروپا و پارتە نەیارەکانی دەوڵەتی تورکیا ، ئانکارایان تۆمەتبار کردووە کە لە  کودەتا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی نەیارانی سیاسی خۆی کەڵک وەردەگرێت .

 

سەرپەیڤ