کانونی دوھەم 11, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • پێداگریی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە سەر پاراستنی هەنگاوی هاوبەش

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: ئەم یەکێتییە سوورە لە سەر ئەوەی کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بپارێزێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، فیدریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی هەنگاوی هاوبەش دا لە برۆکسێڵ وتی: ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە نۆ ڕاپۆرت دا پێبەند بوونی ئێران بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی پشتڕاست کردەوەو بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانی بە تەواوی ئاشتی خوازانە زانیوەو ئەم یەکێتییە لە کارگروپی هاوبەشی هەنگاوی هاوبەش دا لە سەر ئەم بابەتە پێداگرە.

 بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی و فرەڕەگەزییە کە بۆ ئاسایشتی ناوچەکەو ئەورووپا پێویستە، وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا سوورە لە سەر پاراستنی هەنگاوی هاوبەش وەکوو ئامێرێکی ڕێگری کردن لە تەشەنە سەندنی نێونەتەوەیی چەک و چۆڵی ناڤۆکی.

موگرینی وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا پێ لە سەر ئەوە دادەگرێت کە لە کاریگەریی ئەرێنیی هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان لە سەر ئابووریی ئێران دڵنیا بێت.

 بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕاشیگەیاند کە: یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری پارێزرانی ڕێککەوتنێکە کە ئاکامدار بووەو دنیای هێمن تر کردووەتەوەو داوا لە تەواوی لایەنەکانیش دەکات کە پێبەندنی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بن.

کۆبوونەوەی هاوبەشی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و فدریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا و زیگمار گابرییەل ، بوریس جانسۆن و ژان ئیۆ لۆدریان وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیا و بریتانیاو فەرانسا بۆ تاوتوێ کردنی دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی هاوپەیوەند بە هەنگاوی هاوبەش لە بنکەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسێڵ ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستی پێ کرا.

 

سەرپەیڤ