سەناتۆری ڕووس : ئەمریکابۆ پەرەدان بە ئابووری خۆی پێویستی بە کێشەنانەوەی سەربازی هەیە
کاربەدەستی پەرلەمانی روسیا وتی: ئەمریکا بە بەدیهێنانی کێشەکانی سەربازی لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی جیهان، لە ڕاستی دا پشتگری دەکات لە پەرەی پیشەسازی سەربازی بۆ چارە سەری گرفتە ئابوورییەکانی خۆی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری " نووستی" ،"ویلادیمیر جەبارۆف" جێگری سەرۆکی لیژنەی کارو باری نێو دەوڵەتی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی ڕوسیا وتی: ئەمریکاییەکان بە تووندی خەریکی لە دەستدانیی قوورسایی سیاسی خۆیان لە ئاست جیهان دان و ئەوان لە هیچ شۆینیک و هیچ برگەیەک دا سەرکەوتوو نەبوون ، چ لە کێشەی سوریا و چ لە نیمچە دوورگەی کۆریا .
جەبارۆف بەڕاشکاوی وتی، ئەمریکا لەوەی کە کۆریای باکووری و باشووری وتوویژیان دەستپێکردووە نیگەرانە چونکا گەرەکیەتی نیمچە دوورگەی کۆریا هەمیشە ناپاوەجێی بێت .
سەناتۆری ڕووس لە بارەی ڕادەربرینەکانی وەزارەتی ئاسایشی نێو خۆی ئەمریکا لەبارەی خۆوەردانی ڕوسیا لە ئەمریکا وتی: وەها رادەربڕینێکی سیاسەتڤانانی ئەمریکایی ، هەوڵێکە بۆ دەستخستنی ئیمتازی سیاسی زیاتر بۆ خۆیان و راکێشانی بیرو ڕای دەنگدەرە ئەمریکاییەکان .
ڕوسیا بە جاران هەر چەشنە هەوڵێکی بۆ کارتێکەری لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە وڵاتانی دیکەی جیهان د اڕەدکردۆتەوە .