کانونی دوھەم 17, 2018 17:45 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دیسان هەڕەشەی لە کۆریای باکوور کرد

تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ڤەنکۆڤێر هەڕەشەی کرد ئەگەر پیۆنگ یانگ لە سەر مێزی دانوستان دانەنیشێت، واشنتۆن دەست دەبات بۆ بژاردەی سەربازی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز ، ئەو ٢٠ وڵاتەی کە بۆ لێکدانەوەی پرسی ناڤۆکی پیۆنگ یانگ لە ڤەنکۆڤێری کانادا کۆ بوونەوە؛ لە سەر گەمارۆی زیاتر دژی کۆریای باکوور ڕێککەوتوون لە حاڵێکدا کە ئەمریکا هەڕەشەی کرد وەڵامی نەهاتنی لایەنی بەرامبەر بۆ سەر مێزی دانوستان بە بژاردەی سەربازی دەدەینەوە.

ئەمریکا  بانگەشەی  کرد کە بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، پاڵپشتی دەکەین لە دانوستانی نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور کە خەریکە ئەنجام دەبێت.

شیاوی باسە کە چین لە کۆبوونەوەی ڤەنکۆڤێر ئامادە نەبوو باسێک کە دەتوانێت دەسکەوتەکانی ئەو کۆبوونەوە بە پێی دزە و کاریگەری پەکین بە سەر پیۆنگ یانگدا، کەم رەنگ بکاتەوە.