کانونی دوھەم 17, 2018 20:43 Asia/Tehran
  • پێداگری لاورۆف لەسەر یەکگرتوویی ئێراق

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جارێکی تر لە سەر پێویستیی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵاتی ئێراق، پێداگری کرد .

بەپێی ڕ اپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ف وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  سێرگێئی  لاورۆڤ   وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە  لە مۆسکۆ لە چاوپێکەوتن لەگەی  یان کوبیچ  نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق، بڕیار و هەوڵی پێویست سەبارەت بە ئێراق بە تایبەتی دوای  کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی لە ناوچوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش و گۆڕانکارییەکان لە ناوچەی باکوری ئەم وڵاتەی ، لێک دایەوە.

لاورۆف  لەم چاوپێکەوتنە دا لەسەر  داکۆکی  وڵاتەکەی لە یەکێتی و یەکگرتوویی  ئێراق و پێویستی چارەسەرکرانی گرفتی ناوخویی ئەم وڵاتە لە ئاستی نەتەوەیی، پێداگری کرد  .

لاورۆڤ و یان کوبیچ  هەروەها  پرسەکانی هاوپێوەند بە بووژاندنەوەی ئابووریی ئێراق و بنیات نانی  دامەزراوەکانی ژێرخانەیی ئەم وڵاتە کە لە شەڕی داعش زەبری وێ کەوتبوو، لێک دایەوە  .

شەڕ لە ئێراق  بووەتە  هۆی ئاوارە  بوونی چەند ملوێن ئێراقی  لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە و کاربەدەستانی ئێراقی  ڕایانگەیاند  نیوەی ئاوارەکان هێشتا  نەگەڕاونەتەوە  ماڵ و نیشتمانی خۆیان  .

سەرپەیڤ