کانونی دوھەم 17, 2018 20:46 Asia/Tehran
  • هاودەردی دەربڕینی باڵوێزان و دیپلۆماتەکان لە ڤییەنا لەگەڵ دەوڵەت و جەماوەری ئێران

کۆمەڵێک لە باڵوێزان و دیپلۆماتەکانی باڵوێزخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا، بە واژۆ کردنی دەفتەری یادمان لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران بە بۆنەی کارەساتی نەوتهەڵگرەکەی سانچی هاودەردییان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەفتەری یادمانی گیان بەختکردووانی  کارەساتی نەوتهەڵگرەکەی سانچی لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەنا کرایەوە و دوێنێ و ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە دیپلۆماتەکان بە ئامادە بوون لە باڵوێزخانەی ئێران ئەو دەفتەرەیان واژۆ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە( خوجەستە فەنا ئیبراهیم خەیل) باڵوێزی ئەفغانستان لە ڤییەنا لەو کەسانە بوو کە دەفتەری یادمانەکەی ئیمزا کرد.

لە پەیامی باڵوێزەکەی ئەفغانستاندا هاتووە: بە نوێنەرایەتیی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستانەوە ئەوپەڕی پەژارەی خۆی بە بۆنەی کارەساتە دڵچزێنەکەی سانچی لە بنەماڵە بەڕێزەکان و کەس و کاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تاڵە بۆ دەوڵەت و جەماوەری دۆست و برای ئێران دەردەبڕێت.

بەرلەمەش هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ماتەمینیی گشتی لە سەرتاسەری وڵات، ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باڵوێزخانەی وڵاتەکەمان لە ڤییەنا بۆ ڕێزنان لە یادی گیان بەختکردووانی کارەسانی نەوتهەڵگرەکەی سانچی و هاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان ڕۆژانی دووشەممەو سێ شەممە بەنیوەهەڵکراوی مایەوە.

لە ئەنجامی هەڵتەقینی پاپۆڕێکی چینیی هەڵگری 64 هەزار تەن گەنم بە پاپۆڕی نەوتهەڵگری ئێرانیی سانچی کە هەڵگری پتر لە 130 هەزار تەن شلەکی گازی لە گوێئاوەکانی شانگهای لە 16ی بەفرانباردا، سی کەس لە دەریاگەڕانی ئێرانی هاوڕێ لەگەڵ دوو شارومەندی بەنگلادیشی بە هۆی ئاگرکەوتنەوەو نوقم بوونی نەوتهەڵگرەکەوە گیانی خۆیانیان لە دەست دا.

نەوتهەڵگری ئێرانیی سانچی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 24ی بەفرانبار بە تەواوی لە دەریای چین دا نوقم بوو.