کانونی دوھەم 19, 2018 12:28 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی هاییتی دژ بە قسە و لێدوانی ژر لە جنێو وسووکایەتی ترەمپ

دوابەدوای قسە و لێدوانی پڕلە سووکایەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە خەڵکی هاییتی، ژمارێک لە دانیشتوانی پێتەختی ئەم وڵاتە بە کۆ بوونەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پرتۆپرەنس کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر بە قسەکانی ئەمداییەی ترەمپ.

ژمارێک لە خۆپیشاندەران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی توند دژ بە قسە پڕلەجنێو و سوکایەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە خەڵکی هایینی ڕایانگەیاند: وڵاتێک کە دەورێکی گرینگی گێڕاوە لە مێژوویی جیهاندا ، شیاوی سوکایەتییەکانی ترەمپ نییە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە دیداریدا لەگەڵ یاسادانەران سەبارەت بە کۆچبەری، وڵاتانی ئەفریقایی و هاییتی بە وڵاتانی کەسافەتخانە ناو برد.

کاربەدەستانی پەرلەمانی هاییتی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو قسە پڕسوکێتییانەی ترەمپ ڕایانگەیاند: هەر لە سەردەمی کردەوە ئیستیعمارییەکانی ئەمریکاوە، هاییتی نەک هەر بەردەوام نەیاری کردەوەی پڕسووکێتی دژ بە گەلان، کۆیلەداری، بەکلۆنی کردن و ڕەگەزپەرستی بووە، بەڵکوو بە داکۆکی لە خەڵکی زوڵمێکراوی جیهان هەوڵی داوە بۆ دیتنەوەی ڕێگایەک بەرەو ئازادی.

ترەمپ بەو قسە پڕ سووکێتییانەی ، ئەمریکا بەرەوڕووی شاڵاوی بێزاری دەربڕین و تۆمەتی ڕەگەزپەرستانە لە سەرانسەری جیهانەوە کردۆتەوە.

هاییتی وڵاتێکە لە قەراخ ئاوەکانی کاراییب و یەکەم وڵاتێک بوو پاش ئەوەی لە فەرانسا سەربەخۆیی خۆی وەرگرت، ساڵی ١٨٠٤ یاسای کۆیلەداری هەڵوەشاندەوە.