کانونی دوھەم 19, 2018 13:17 Asia/Tehran
  • حەوت بریندار بە هۆی پەلاماری تازەلاوێک لە خوێندنگەیەکی ڕووسیا

کاربەدەستێکی بەرپرس لە کۆماری بوریاتیا" Buryatia" لە ڕووسیا ڕایگەیاند؛ بە هۆی پەلاماری بە تەوەری تازەلاوێک لە خوێندنگەیەکی ناوچەی "ئولان ئودە" Ulan-Ude ـدا حەوت کەس بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس؛ وەزیری تەندروستی کۆماری بوریاتیای ڕووسیا ڕۆژی هەینی وتی لەم پەلامارەدا حەوت کەس لەوان مامۆستایەکی خوێندنگە  وئافرەتێک بریندار بوون و دۆخی تەندرووستی سێ کەس لەو بریندارانە بە نالەبار راگەیەندراوە.

دەگوترێ ئەو تازەلاوە پاش ئەوەی تەوەربەدەس هێرشی کردە سەر چەن کەسێک دواتر هەوڵێ دا خۆی بکوژێ.

لێژنەیەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هۆی ڕوودانی ئەو پەلامارە کاری خۆی دەست پێ کردووە و پەلاماردەریش گیراوە.

ڕۆژی دووشەممەیش لە شاری پێرم "Perm" ی ڕووسیا دوو کەسی دەمامک لە ڕوومەت هاتنە نێو خوێندنگەیەک و بە چەقۆ لانیکەم هەشت خوێندکار و مامۆستایەکیان بریندار کرد.

سەرپەیڤ