کانونی دوھەم 19, 2018 20:09 Asia/Tehran
  • ترەمپ دێمۆکراتەکانی تۆمەتبار بە کۆسپ نانەوە کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەناتۆرە دێمۆکراتەکانیی ئەو وڵاتەی بە کۆسپ نانەوە لە پەسەند کردنیی پرۆژە یاسای بووجە و هەوڵ دان بۆ پەک پێ خستنی دەوڵەت کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، دۆناڵد ترەمپ لە لاپەرەی توئیتەری دا نووسی ، پرۆژە یاسای بووجەی دەوڵەت لە ئەنجوومەنی نوێنەران دا پەسەند کراوە و ئێستا بۆ پەسەند کردنیی لە سەنا پێویستمان بە دیمۆکراتەکان هەیە  بەلام ئەوان خوازیاری کۆچکردنیی نایاسایی و سنوورەکانی لاوازن، دەی ئایا پەک پێکەوتنی دەوڵەتمان لە پێش ڕوو دایە؟

 سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تانە وتەشەر درێژەی بە نووسراوەکەی داوە و دەلێت: کۆماریخوازاەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دا پێویستیان بە سەرکەوتنیی زۆرتر هەیە چوونکا دیمۆکراتەکان خوازیاری کۆچکردنیی نایاسایین بۆ ئەمریکا .

 دیمۆکراتەکان  بە تایبەتی لە سەنا جەختیان کردووە کە بەرنامی کۆچبەریی " هەنگاوی  پێشپێگرانە بۆ تازە پێگەییشتووەکان لە سەردەمی منداڵی" (داکا)  لە یاسای بووجە دابندرێت بەڵام کۆشکی سپی و کۆماریخوازەکان لە کۆنگرە ئەویان مەرجدار کردووە بە ڕەزامەندی دیمۆکراتەکان بە تەرخان درانیی ١٦ ملیارد دوڵاڕ بووجە بۆ رۆنانی شوورەی سنووری لەگەڵ مەکسیک دا . دێمۆکراتەکان ئەم مەجەیان قەبووڵنەکردۆتەوە .

 لە نێوان ئەم کێشە گەلە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا  رۆژی پینج شەممە بە پرۆژە یاسای بووجەی کاتی دەوڵەتی فێدراڵی ئەم وڵاتە دەنگی داوە .

 ئەم پەسەند کراوەیە تەنیا تا ١٦ فیڤریە ، کارایی هەیە و بۆ ڕزگار بوونەوەی دیسانەوەی دەوڵەتی فێدراڵ لە مەترسی داخرانیی ، کۆنگرە دەبێ یاسایەکی تر پەسەند بکاتەوە .

سەرپەیڤ