لاڤرۆف: ڕوسیا هێچ چەشنە خەوشێندرانی " بەرجام" قەبووڵناکات
" سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە مۆسکۆ هەموو هەوڵی خۆی بۆ پێشگرتن لە وتوویژ و دانووستانی هەمدیسانەوە لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئەدات، وتی: ڕوسیا هیچ چەشنە خەوشێندرانی " بەرجام" قەبووڵناکات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، " سرگئی لاڤرۆف" وەیزیر دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی وتیشی: لایەنە ئەوروپاییەکانی بەرجام یش چاک تێدەگەن لە مەترسییەکانی وتووێژی دیسانەوە لە بارەی بەرجام و قەبووڵی ناکەن .
لاڤرۆف، داوای ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا لە ئێران بۆ دەستوەرنەدان لە کارو باری ڕۆژئاوای ئاسیاشی بە ناموومکین زانی و وتیشی: ئێران وەکوو هەموو وڵاتانی ناوچە، قازانج و بەرژەوەندی خۆی لەم بەشە دا پێوشێندەگرێت.
" دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٢ ژەنیڤەری ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ درێژ کردنەوەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێران ، چوار مەرج لەوان گۆرینی ژمارێک لە برگەکانی بەرجام، دەستڕاگەییشتن بە سایتەکانی سەربازی و بایکۆتی مووشەکی ئێرانی بۆ مانەوەی ئەمریکا لە بەرجام دیاریکرد .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هێزی خۆجێی لە باکووری سوریا ، وتی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هێزی خۆجێی لە باکووری سوریا ، بە پێچەوانەی ئەرکەمەند بوون لەمەر پاراستنی سەروەری سوریایە .
هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتی بەناو دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ١٤ ژەنیڤەری ڕایگەیاند: بە دوای پێکهاتنیی هێزی سنوورڤانی ناسراو بە هێزەکانی ئاسایشی سنووری لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سوریا دایە کە ئەم هێزە بریتی لە ٣٠ هەزار کەس دەبێت .