کانونی دوھەم 20, 2018 13:13 Asia/Tehran
  • کارناسی ناڤۆکی ئەمریکایی: بەرجام بێ کەم وکوڕییە

بەڕێوە بەری ئەنجوومەنی کۆنترۆڵی چەک و چۆڵ لە ڤاشنگتۆن، ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامی وەک ڕێککەوتنی بێ کەم وکۆری زانی.

 "دریل کیمبال"  بەڕێوە بەری ئەنجووومەنی کۆنترۆڵی  چەکەمەنی لە ڤاشنگتۆن لە وتوویژ لەگەڵ ئیرنا، وتی،  بەرجام بە بێ  کەم وکوڕییە و پێویستییەک  بە چاکسازی نییە بەڵام دەوڵەتی ترەمپ لەگەڵیدا  کێشەی هەیە.

 کیمبال بە ڕەد کردنەوەی  گونجاو بوونی مەرجەکانی ترەمپ  بۆ گۆرینی بەرجام وتیشی، ئەم داوایەی ترەمپ بێ ئاکام دەمێنێتەوە چوونکا ئەو خوازیاری پێداچوونەی یەک لایانە بە سەر ڕێککەوتنی بەرجامە تا بەرتەسکیی زیاتر داسەپێنێت بە سەر ئێران دا ، بێ ئەوەی کە هاندەرێکی  تازە ئاراستە بکاتەوە .

 ئەم کارناسەی ناڤۆکی ئەمریکا بەڕاشکاوی وتی زۆربەی ئەندامانی سەنای ئەمریکا دەزانن کە ئەم ویستەی ترەمپ ناڕاست بینانەیە.

 ئەم کارناسە ئەمریکاییە وتی، هەڵبەت کاردانەوەی ئەوروپا یش گرنگە و ئەوان دەبێ بە هەڵس وکەوتی بەرپرسانەیان، لە  کۆمپانی و بانکەکانی خۆیان بەرامبەر کردەوەکانی ئەمریکا وەک بایکۆتکردن ئاگاداری بکەن.

ترەمپ ١٢ ژەنیڤەری ٢٠١٨ بە هینانە ئارای ئەم بابەتە کە دوایین جارە هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانیی ئێران درێژ دەکاتەوە ، هەرەشەی کرد، ئەگەر مەرجەکانی بەرچاوی لە ڕێککەوتننامەی بەرجام دا لەبەر چاو نەگرن، ئەمریکا   لێی دەڕواتە دەر.

 یەکێتی ئەوروپا و لایەنەکانی دیکەی بەرجام بە کۆدەنگییەوە جەختیان کرد کە هیچ پێویستییەک بۆ پێداچوونەوە بە سەر ئەم رێککەوتنە نییە .

سەرپەیڤ