کانونی دوھەم 20, 2018 17:56 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران ،ڕوسیا و تورکیا لە سوچی لەبارەی قەیرانی سوریا

یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کارو باری تایبەتی سیاسی، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری سوریا و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیابۆ چارەسەری قەیرانی سوریا لە سووچی وتوویژیان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سەممەی ئیرنا ، " حسەین جابیری ئەنساری"یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کارو باری سیاسی ، " ئەلێکساندێر لاورێنتیف" نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری سوریا و " سیدات ئۆناڵ" جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ، لەبارەی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی دانووستانی نیشتمانی سوریا  کەلە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ژەنیڤەری لە سووچی دا بەڕێوە دەچێت ، بیر و ڕیان گۆریوە ." ئەلێکساندێر لاورێنتیف"  لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیە ، ڕاپۆرتێکی لە کارو باری ەبرایی کۆنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا ئاراستە کردوو و پاشان سەرۆکانیی وەڤدەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا ،  بیرو ڕای خۆیان لەم بوارە دەربڕیوە .

 ڕێککەوتن لە بارەی بەڕێوە بردنیی کۆنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا لە سوچی ، لە کۆبوونەوەی سەرانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا کە نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە سووچی دابەڕێوە چوو، دەستکەوتووە .

حسەین جابیری ئەنساری یاریدەدەری پایە بەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کارو باری سیاسی و دانووستانکاری پایە بەرزی  ئێران لە پرۆسەی ئاستانە، ڕۆژی هەینی لە سەرووی لێژنەیەک سەردانی ڕوسیای کردووە .

 

 

سەرپەیڤ