کانونی دوھەم 21, 2018 12:02 Asia/Tehran
  • روسیا: ئیدیعای ئەمریکا سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی  سوریا لە چەکی شیمیایی، بێ بنەمایە

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕوژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا وتی: هەوڵی ئەمریکا بۆ تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی هیچکات بەپێی پێشکەش کرانی سەنە د و بەڵگەی بڕوا پێکراو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  وەزارەتی بەرەڤانیی  ڕوسیا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  ئەم ئیدیعای  ئەمریکییەکان بێ بنەمایە، وتیشی : واشینگتۆن هەمووکات  سەنەدوبەڵگەکانی بڕواپێکراوی بەردەست سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی تیرۆریستان لە چەکی شیمیایی، لەبەرچاو ناگرێت .

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش   ڕۆژی  هەینی وتی : ئامانجی ئەمریکا لە تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی، ڕزگار کردنی تیرۆریستەکانە.

لەپەلاماری  شیمیایی گوماناوی ڕۆژی سێ شەممە چوارەمی ئاڤریل بۆسەر ناوچەی  خان شێخوون لەباشووری ئەدلیبی سوریا، زۆرتر لە سەد کەس کوژران و نیزیکەی  چوارسەد کەسیش بریندار بوون.

دوای ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە گوماناوییە، میحوەری ڕۆژاوایی عەرەبی لایەنگری تیرۆریستەکان بە سەرکردەیی ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە  ڕووداوی خانشێخۆن  بخاتە ئەستۆی دەوڵەتی سوریا، تۆمەتێک  کە  دیمەشق بەجاران ڕەتی کردوەتەوە.

سەرپەیڤ