کانونی دوھەم 21, 2018 13:11 Asia/Tehran
  • قسەکانی سەرکۆنسولی ئێران لە شانگهای سەبارەت بە باکسی ڕەشی گەمیی نەوتهەڵگری سانچی

سەرکۆنسولی ئێران لە شانگهایی چین وتی: کۆبوونەوەی هەواهەنگی بۆ کردنەوەی باکسی ڕەشی گەمیی نەوتهەڵگری سانچی سبەی (دووشەممە) بە ئامادەبوونی لایەنەکانی هاوپێوەند بەڕێوە دەچێ.

"عەلیڕەزا ئەیروش" سەرکۆنسولی ئێران لە شانگهایی چین ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە باکسی ڕەشی گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی دەبێ بە ئامادەبوونی نوێنەری ئێران، نوێنەری وڵاتی سوید کە ئەو باکسە ڕەشە لەوێدا ساز کراوە و نوێنەرانی دیکەی هاوپێوەند بکرێتەوە وتیشی: پاش کردنەوەی باکسی رەش، دەیتا و زانیارییەکان دەخرێنە بەردەستی لایەنەکانی هاوپێوەندەوە.

"عەلیڕەزا ئەیروش" سەبارەت بە ئەنجامی دەیتا و زانیارییەکانی باکسی ڕەشی گەمیی نەوتهەڵگری سانچی وتی: ئەو کارە  بە ئەگەری زۆر  زۆری پێ بچێ و دەبێ بە وردبینییەوە کاری لە سەر بکرێ.

شەشەمی ژانڤییەی ٢٠١٨ گەمییەکی نەوتهەڵگری چینی- هۆنگ کۆنگی لە قەراخ ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی چین لە نەوتهەڵگرێکی ئێرانی دا کە ئەوە بووە هۆی تەقینەوە و ئاورتێبەربوونی گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی. ٣٢

ستافی ئەو گەمییە نەوت هەڵگرە ئێران کە ٣٠ کەسیان شاروومەندی ئێرانی بوون و دوانیان بەنگلادشی، لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست دا و گەمییەکەیش لە ئاودا نوقم بوو.

سەرپەیڤ