تەقینەوە لە پارێزگای هەراتی ئەفغانستان
کانونی دوھەم 21, 2018 16:48 Asia/Tehran
تەقینەوەی بۆمبێکی قەراخ جادەیی لە پارێزگای هەراتی ڕۆژئاوای ئەفغانستان 12 کوژراوی لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران لە کابول ئەو بۆمبە ڕۆژی یەکشەمە لە سەر ڕێگای تڕۆموبیلێکی سواری لە شاری " گولران " لە پارێزگای هەرات تەقیەوە . بە هۆی ئەو تەقینەوەیە 12 سەرنشینی ئەو تڕۆموبیلە کە هەموویان خەڵکی مەدەنی بوون کوژران . هێشتا کەس یان گروپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەیە ی نەگرتووەتە ئەستۆ . لە مانگی ڕابردوودا تا ئێستا چەن تەقینەوە، هەراتی هەژاندووە کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە . خەڵکی هەرات بە جاران نیگەرانیان دەربڕیوە لە درێژەی توند و تیژیەکان و لە بەرپرسانی دەوڵەتی داوای دامەزراندنی ئاسایش لەو پارێزگایەیان کردووە .