کانونی دوھەم 22, 2018 10:51 Asia/Tehran
  • پشتگریی وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاپەڕێندرانی ھەنگاوی ھاوبەش

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا جارێکی تر لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی ھەنگاوی ھاوبەش پشتگیریی کرد.

سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕووسیی کامرسانت دا وتی: تێکچوونی ڕێککەوتنی نێونەتەوەی لە سەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران و ھەروەھا ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانی دیکە قەیرانی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی لێ دەکەوێتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای بە جێی قەبووڵ نەزانینی بە ھەند نەگرتنی ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییەکان لە بارەی پڕسی جۆربەجۆرەوە وتیشی: ئەم ھەنگاوانە دەبێتە ھۆی دروست بوونی بشێوی لە پەیوەندیی نێوان وڵاتاندا.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

 

سەرپەیڤ