تەقینەوەی بۆمبا لە باشووری تایلەند
کانونی دوھەم 22, 2018 11:11 Asia/Tehran
تەقینەوەی ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراو لە بازاڕێکی باشووری تایلەند سێ کوژراوی لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراو لە بازاڕێکی پارێزگای یالا لە باشووری تایلەند سێ کەس کوژران و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پارێزگاکانی "یالا" ، "پاتانی" Pattani و" ناراتیوات " Narathiwat سێ پارێزگای موسڵمان نشینن لە باشووری تایلەند کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە ھەتاکو ئێستا بشێوی بە خۆیانەوە دەبینن.
لە تێکھەڵچوون و بشێوییەکان لە باشووری تایلەند لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە ھەتاکوو ئێستا پتر لە شەش ھەزارو پانسەد کەس کوژراون.