کانونی دوھەم 22, 2018 18:31 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند کە تۆکیۆ بەگرتنەبەری سیاسەتی سەخت گیرانە بەتایبەت لە بەشی سیاسەتی دەرەوەیی، لەهەوڵی گۆڕینی ڕەفتاری کۆریای باکوورە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە تاس، شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆڕی پەرلەمانی ژاپۆن قسەی دەکرد، وتی: حکومەتی ژاپۆن لەهەوڵدایە هەتا بەگرتنەبەری سیاسەتێکی دەرەوەیی سەخت گیرانە، کۆریای باکوور ناچار بکا ڕەفتاری خۆی بگۆڕێ و بەرنامە مووشەکی و ناڤۆکییەکانی ڕابگرێ.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، لە درێژەی قسەکانیدا  بەئاماژە بەوەی کە بەرنامە مووشەکی وناڤۆکییەکانی کۆریای باکوور، وەک هەڕەشەیەک بۆ ژاپۆن دێتەئەژمار، وتی: بەرنامە مووشەکی وناڤۆکییەکانی کۆریای باکوور ، وەک هەڕەشەیەکی کەم وێنەو گرینگ لەدژ ئێمە دێتەئەژمار ، بۆیە سیاسەتی سەخت گرانە لەهەمبەر پیونگ یانگدا بەردەوام دەکەین.

ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کە دەوری سەرەکی دەبینن لە قووڵ کردنەوەی کێشەکان لەنیمچە دوورگەی کۆریا، هەردەم خوازیاری ڕاگرتنی تاقیکارییە ناڤۆکییەکانی کۆریای باکوورن، بەڵام پیونگ یانگ بەجاران جەختی کردووە هەتا کاتێک کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی درێژە دەدەن بە هەڕەشەکانیان لەدژ کۆریای باکوور، ئەو وڵاتەش بەهێزکرانی توانا سەربازییەکان وتوانای هێرشی پێشدەستانەی خۆی بەردەوام دەکا.

سەرپەیڤ