کانونی دوھەم 23, 2018 09:08 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا، خوازیاری پارێزرانی مافی شاروومەندانی سووریایی و خۆبواردن لە توند و تیژی لەو ناوچانەدا بوو.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "فدریکا مۆگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئێوارەی دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ "مەحموود عەباس" سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بروکسێڵدا بە نیگەرانی توند دەربڕین بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرینی سووریا وتی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەبێ خەڵکی ئاسایی نابێ گەمارۆ بدرێن و زەبریان لێ بکەوێ.

موگرینی وتی: بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا دەبێتە هۆی تەشەنەی سەندنی کێشە و ناپاوەجێی لە ناوچەکەدا.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بە ناوی لقی زەیتوون بە بیانووی بەهێزتر کردنی ئاسایش و پاوەجێی لە سنووریەکانی تورکیا و ناوچەکە و تیابردنی شەڕوانانی پەیەدە و داعش لە شاری عەفرین، لە ڕۆژی شەممەی رابردووە دەست پێ بووە.

دوابەدای دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین Afrin وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم شارەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ؛ ئەو کردەوەی تورکیا بنپێ کردنی مافی سەروەری و دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی سووریایە.

 

سەرپەیڤ