کانونی دوھەم 23, 2018 10:43 Asia/Tehran
  • کاساچۆف: ڕووسیا خۆی لە کاروباری سووریا وەرنادات

سەرۆکی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ لە پرۆسەی سیاسیی ناوخۆیی لە سووریا خۆی وەرنادات و ڕێز دادەنێ بۆ مافی گەلی ئەم وڵاتە لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس؛ "کۆنستانتین کاساچۆف" سەرۆکی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە دیداری نەسر حەریزی سەرۆکی لێژنەی دانوستانکاری بەرهەڵستکارانی سووریایی لە مۆسکۆ جەختی کرد؛ ڕووسیا بەرامبەر بە مەسەلەی سەرکوت کردنی بنکەکانی گەشەپێدەری تیرۆریزم لە سووریا لێبڕاوانە دەجوڵێتەوە.

کاساچۆف وتیشی: ڕووسیا ڕێز دادەنێ بۆ دەسەڵاتدارێتی و مافی گەلی سووریا بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بە بێ خۆوەردانی بیانی.

سەرۆکی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا راشکاوانە رایگەیاند: مۆسکۆ هیچ بەدیلێکی بۆ پرۆسەی ژێنیڤ و هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بەدی ناکات.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سەرپەیڤ