کانونی دوھەم 23, 2018 18:41 Asia/Tehran
  • ریابکۆف: ئوروپا ، پێملی زەخت وگوشاری ئەمریکا نەبێت

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕاوێژکارییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بە بێ سوود زانی.

سێرگئی ڕیابکۆف ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئینتەرفەکس بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕاوێژکارییەکانی حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ سێ وڵاتی ئوروپایی لەبارەی ڕێککەوتگنی ناڤۆکیی ئێران شوێنهاتی ئەرێنی نابێ، وتی: ئەو چەشنە کردانەی واشنگتۆن ناتوانێ کاربکاتە سەر پێبەندبوون بە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.

ریابکۆف هەروەها دانیشتنی پاریس لەژێرناوی تاووتوێی چەکەمەنییە شیمیاییەکان لە سووریا، بەهەوڵدانێک زانی لەلایەن ئەمریکا، فەڕانسەو ژمارێکی دیکە لە هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکان بۆ جێگۆڕکێ کردن بە بڕیارەکان.

ڕیابکۆف بەئاماژە بەوەی کە دانیشتنی پاریس ، ناکۆکی زیاتری ناوکۆمەڵگای جیهانی لێ دەکەوێتەوە، وتی: دانیشتنی پاریس لەبارەی چەکئامێرە شیمیاییەکان لە سووریا چەشنێک لادانی ڕاستەوخۆ لە دەسەڵاتەکانی ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکی شیمیاییە.

وەزیرانی دەرەوەی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی و ناوچەیی ئەمرۆ سێ شەممە بەناوی "هاوبەشیی جیهانی لەدژ پارێزبەندیی دەکارهێنانی چەکئامێری شیمیایی" لە پاریس کۆبوونەوە.

لەپەلاماری جێی گومانی چواری ئاڤریلی سەر ناوچەی خان شەیخون لەباشووری ئیدلەبی سووریا، زیاتر لە سەت کەس کوژران و نزیک بە٤٠٠کەسیش بریندار بوون.

پاش ئەو ڕووداوە جێ گومانە، میحوەری ڕۆژاوایی-عەرەبیی لایەنگری تیرۆریزم بەسەرکردایەتی ئەمریکا هەوڵی دا، بیخاتە ئەستۆی حکومەتی سووریا. دەمشق شێلگیرانە ئەو تۆمەتەی ڕەت کردۆتەوە.