کانونی دوھەم 24, 2018 10:11 Asia/Tehran
  •  بەڕێوە بردنیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سووریا / ڕووسیا لە هەڵویستەکانی ئەمریکا ڕەخنەی گرت

ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی چوار شەممە لە بارەی قەیرانی سوریا بە دەستووری کاری لێکدانەوەی پەلامارەکانیی ئیدعای کیمیاوی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، کۆبوونەوەی پێکهێنا.

 لەم کۆبوونەوەیە کە لە سەر داوای ڕوسیا و دوابە دوای کۆبوونەوەی پاریس بەرێوە چوو،  " واسیلی نەبنزیا" باڵوێزی مۆسکۆ لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ، پێش نووسی بڕیارنامەیەکی بۆ لێکدانەوەیی ڕادەستی ئەندامانی ئەنجوومەن کرد کە لەو دا  داوای  دۆزینەوەی هێنانی ڕێگا چارەی تازە بۆلێکۆڵینەوە لە بارەی ئەم بابەتە کە چ گرووپێک تاوانباری سەرەکیی پەلامارەکانیی ئیدعای کیمیاوی لە سوریایە، کرابوو.

 ئەم گەڵاڵەی ڕوسیا  بەڵام بە  نەیاریەتی " نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕەت بۆتەوە .  هیلی لەم کۆبوونەوەیە ، مۆسکۆ و دیمەشقی تۆمەتبار بە ئەنجامی ئەم پەلامارانە کردووە .

  نەبنزیا یش لە کاردانەوە بەم تاوانپاڵدانانە وتی نەیاریەتی خێرا و ڕەتکردنەوەی گەڵاڵەی مۆسکۆ نیشان ئەدات بەدی هێنانی میکانیزمی لێکۆڵینەوەیی سەربەخۆ و کارامە، دوایین بابەتە کە ڤاشنگتۆن گەرەکیەتی ڕووبدات و ئەمریکا  بەم کارەی نەک تەنیا بە دوای ڕاستەقینە نییە بەڵکوو ماکی ڕاستەقینەی خۆی دەرخستووە . 

 نوێنەری بەریتانیا و فەرەنسایش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش یش هاوڕەوت لەگەڵ ڤاشنگتۆن ڕایان گەیاند لەندەن و پاریس  بە قووڵیی نیگەرانی دەکار هینانی چەک و چۆڵی کیمیاوین لە سوریا دا .

 دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش؛ کۆبوونەوەی  "هاوکاری نێو دەوڵەتی هاوڕەوت لەگەڵ پێشگرتن بە مافی پارێزراوبوونی دادەڤانی ئەوانەی کەڵک لە چەکی کیمیاوی وەردەگرن" بە ئامادە بوونی نوێنەرانی  ٣٠ وڵاتی جیهان لە پاریس دا بەڕێوە چوو . نوێنەری ئەمریکا و ژمارێکی تر لە وڵاتانی بەشداریی کۆبوونەوەی پاریس ئیدعایان کردووە دەوڵەتی سوریا لە ڕۆژانی ئەمدواییە لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق  لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرگرتووە .

 " ڕیکس تیلێرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە نوێنەرایەتی لە ڤاشنگتۆنەوە  لە کۆبوونەوەی پاریس دا بەشدار بوو لە وتاردانیی  لەم کۆبوونەوەیە دا  ڕوسیای وەک بەرپرسیی ئەم  پەلامارە بانگەشە بۆکراوە  زانی و وتی: مۆسکۆ بە پشتگریی لە دەوڵەتی سوریا، ئەرکەکانیی بەرامبەر بە ئەمریکا بنپێکردووە .

 ئەم بانگەشەی " تیلیرسۆن" لە حالێکدایە کە سوریا بە  گوێرەی  ڕاگەیاندنیی ڕێکخراوی  قەدەخەی  چەک و چۆڵی کیمیاویی  لە ساڵی ٢٠١٤ چەکداماڵینی کیمیاوی کراوە .

 ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانیی بەر لەوەیش بە جاران  هەوڵیان دابوو پەلامارە کیمیاوییەکان لە سوریا پاڵبدەنە دەوڵەتی ئەو وڵاتە . دوایین نموونەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەر پەلامار بۆ سەر ناوچەی "خان شیخوون" دا.

  لە پەلاماریی کیمیاوی گوماناویی ڕۆژی سێی شەممە چواری ئاپریلی ٢٠١٧، بۆ سەر ناوچەی "خان شیخوون "  لە باشووری ئەدلێب لە سوریا ، پتر لە ١٠٠ کەس کوژران و نزیک ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون . دوا بە دوای ئەم ڕووداوە گوماناوییە ، مێحوەری ڕۆژئاوای  عەرەبی لاگری ترۆریستان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەوڵی زۆری دا ، ڕووداەکەی " خان شیخوون" پاڵبداتە  دەولەتی  سوریا ، تاوانێک کە دیمەشق بەبڕشتانە ڕەتیکردۆتەوە .

 زۆرێک لە شرۆڤەکاران تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی سوریا بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە چەکی کیمیاوییان  وەک هەوڵێک زانیوە هاوڕەوت لەگەڵ  بە پێچەوانە نواندنی ڕووداوەکان دوا بە دوای سەرکەوتنەکانیی ئەمدواییەی سوپای سوریا بەرامبەر ترۆریستان دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمیەکان، ترۆریستەکان بە جاران لە عێراق  و سوریا  لە چەکی کیمیاوی کەڵکیان وەرگرتووە .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و نەیارانی دەوڵەتی یاسایی و جەماوەری دیمەشق بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکرا .

سەرپەیڤ