درەنگ دەستپێبوونی وتووێژی نەتەوەیی سوریا لە سووچی
وتووێژەکانی نەتەوەیی سوریا بە پەیامی سەرۆکی ڕوسیا و بە دوو کاتژمێر و سی دەققە وەدرەنگ کەوتن لەسووچی دەستی پێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە پەیامێک دا کە سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە خوێندیەوە، وتی : ئامانج لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی وتووێژەکانی نەتەوەیی سوریا لە سووچی، کۆتایی دان بە حەوت ساڵ قەیران لەم وڵاتەیە .
لە پەیامی ولادیمیر پوتین ڕاگەیەندراوە: کۆنگرەی وتووێژەکانی نەتەوەیی سوریا دەبێ یارمەتی بداتە چارەسەرکرانی قەیرانی ئەم وڵاتە و کۆتایی تیرۆریزم لە سوریا و یارمەتی بدات بە خەڵکی ئەم وڵاتە .
سەروکی ڕوسیا لە پەیامەکەی دا وتی : لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاستانە ی پێتەختی کازاخستان بەبەشداریی ئێران، ڕوسیا و تورکیا ، ناوچە کەم ئاڵۆزەکان لە سوریا دامەزرا و ئاستی متمانەینێوان سورییەکان پەرەی سەند .
سێرگێئی لاورۆڤ دوای خوێندنی پەیامی پوتین لە شەریکەکانی خۆی لە ئێران و تورکیا بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆنگرەیە ڕێزی گرت .
سەرجەم 1511 کەس لە سورییەکان لەسەر بانگێشتنی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆبوونەوەی سووچی بەشدارن.
یەکەمین ڕۆژی کۆنگرەی وتووێژی نەتەوەیی سوریا دوێنێ دووشەممە بە چاوپێکەوتنی دوو لایەنە و وتووێژی سێ لایەنەی نوێنەرانی ئێران،ڕوسیا و تورکیا وەک وڵاتانی لایەنگری ئەم وتووێژانە، تەرخان درا بوو .
بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی بەڕێوەبەر، یەکێک لە گرینگترین دەستهاتەکانی کۆبوونەوەی نەتەوەیی سووریا لە سووچی، پێکهاتنی کۆمیسیۆنێک بەمەبەستی دیاریکردنی دەقی یاسای بنەڕەتی داهاتووی سوریایە.
چۆنیەتی داڕشتن و دیاریکردنی یاسای بنەڕەتی نوێی سوریا بەپاراستنی سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە ، لە پرسەکانی سەرەکیی کۆبوونەوەی دووهەمی سووچییە.