شوبات 10, 2018 11:31 Asia/Tehran
  • سەرپێچی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە فەرمانی دژەئێرانیی ترەمپ

رۆژنامەی ئەمریکیی واشنگتۆن پۆست ڕاپۆری دا؛ وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا نەیارەتی کردووە لەگەڵ بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ کەڵک وەرگرتن لە بژارەی سەربازیی دژ بەئێران.

رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لە ڕاپۆرێکدا، بەگێڕانەوە لە ژمارێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ڕاپۆری دا؛ جێمز مەتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا مانگی مای٢٠١٧ داوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ خستنەڕووی چەند گەڵاڵە لەبارەی بژارە سەربازییەکان لەدژ ئێرانی ڕەت کردۆتەوەو وەڵامی نای پێداوە.

لەو ڕاپۆرەدا بەگێڕانەوە لە مەتیس هاتووە؛ ترەمپ سەرۆک کۆمارێکە کە لەڕووی خولیایەکی خێراو بێ فکری پێشتر دەجوڵێتەوە.

واشنگتۆن پۆست دەنووسێ؛ بەقسەی چەند کاربەدەستی ئەمریکی لە مانگی مای٢٠١٧ پاش پێداگرییەکانی ترەمپ، ئێچ ئار مەک مەستەر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی و ئەندامانی نووسینگەکەی داوای سەرۆک کۆمار بۆ تاووتوێی بژارەی سەربازی لەدژ ئێرانی لەڤیدیۆ کۆنفرانسێک لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێنایەئاراوە بەڵام مەتیس ئەو داوایەی ڕەت کردەوە.

کردەی شەڕخوازانەو دەمەقڕەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە سیاسەتی دەرەوەیی بۆ وێنە لەدژ ئێران لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی سیاسەتوانانی ئەمریکی بەرەوڕوو بووە.

سەرپەیڤ