شوبات 10, 2018 13:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەی تاقمی تالەبان دوا بە دوای  پەلاماری ئاسمانیی لە ویلایەتی خەیبەر پەختوونخواە لە باکووری  پاکستان

سەرکردەی تاقمی تالیبان لە پەلاماری ئاسمانی لە ویلایەتی خەیبەر پەختوونخا لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان کوژرا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ڕۆژی هەینی کەنالی تەلەڤزیۆنی تلووع،" خالیدا مەحسود"  ناودار بە " خان سەعید ساجنا" سەرکردەی تاقمی تالیبان هاوڕێ ٧ ئەندامی دیکەی ئەوم گرووپە  بۆ وینە لە پەلاماری ئاسمانی  رۆژی  هەینی لە گوندی گوروک لە ناوچەی وەزیرستانی باکووری  ناوەندیی ویلایەتی خەیبەر پەختوونخواە  کەوتنە بەر پەلامار و کوژران.

 دەلین ئەم ٧ ئەندامەی تاقمی تالیبان دوا بە دوای  پەلامارەکانی فرۆکە بێ سەرنشینە ئەمریکاییەکان  کوژراون. بڵاو بوونەوەی ئەم  هەواڵە  پێس لە رۆیشتنیی " حیکمەت خەلیل کارزای"جێگری  وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان بۆ ئیسلام ئاباد بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستە پاکستانەییەکان ڕاگەیاندرا.

" خالیدا مەحسود" لە ساڵی ٢٠١٣ دوای کوژرانیی "حەکیمۆڵڵا مەحسوود" سەرکردەی پێشووی تالیبان لە باکووری  رۆژئاوای پاکستان ، سەرکردایەتی ئەم گرووپەی گرتە ئەستۆوە.

 

سەرپەیڤ