شوبات 10, 2018 16:31 Asia/Tehran
  • سیناتۆری ڕووس : مسکۆ ناکەوێتە داوی جمووجووڵەکانی ئەمریکا لە سووریا

کاربەدەستی پەرلەمانی ڕووس وتی شەڕخوازیەکانی ئەمریکا لە سووریا ، بۆ زیان لێدان لە ئیعتباری ڤیلادیمیر پۆتین لە سەرووبەندی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری " نووستی" ڤێکتوربونداروف" سەرۆکی لێژنەی بەرەڤانی وئەمنیەتی ئەنجومەنی فێدراسیۆنی ڕوسیا ڕایگەیاند : ئەمریکا بە هەوڵ دان بۆ درێژەی کێشەو گرفتی سەربازی لە نێوخاکی سووریا لە پێناوی ئەوە بوو هەتا ڕووسیا لەبەرانبەر دیکە بەشداربووان لە چارەسەرکردنی دۆخی سووریا دابنێت بەڵام ڕێبەرانی سەربازی وسیاسی ئەم وڵاتە نە کەوتنە داوی ئەم جمووجولانە. بونداروف وتیشی: ئەمریکا لە هەموو ئیمکاناتی خۆی کەڵک وەردەگرێت هەتا شەڕی ناوخۆیی لە سووریا درێژە پەیدا بکات. ترۆریستەکانی بەجێ ماولەم وڵاتە بە چەکەمەنی سەربازی ، لەوان چەکی مودێرن تەیاربکات. سیناتۆر ی پایەبەرزی ڕووس پیداگری کرد: وێست وهۆگری سەرەکی ئەمریکیەکان بۆ هەڵگیرساندنی هەمدیسانی ئاگری شەڕ لە سووریا ئەمەیە کە زیان بدەن لە ئیعتبارو بایخی ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا کە لە کۆتایی دێسەمبەری ساڵی ڕابردوو شکستی داعش لە سووریای ڕاگەیاندبوو ، ولەسەروبەندی هەڵبژاردنەکان لەڕووسیا ، ڕواڵەتی ناوبراو بخەوشێنێت. هەڵبژارندکەانی سەرۆک کۆمارەتی ڕووسیا ، هەژدەی مارسی دووهەزارو هەژدە بەڕێوە دەچێت. ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، چوارەمین جار بووە بە بەربژاری هەڵبژاردنەکان وشانس وبەختی یەکەمی سەرکەوتنی دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ