شوبات 14, 2018 20:43 Asia/Tehran
  • بودجەی 24 ملیارد دۆلاریی ترەمپ بۆ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی؛ پەرەسەندنی شەڕخوازی ئەمریکایە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ساڵی دراڤیی 2019 خوازیاری تەرخان درانی 24 ملیارد دۆلار بۆ پرسی نۆژەنکردنەوەی کەرتە سێیانەکانی گەڵاڵەی ناڤۆکیی ئەو وڵاتە لە سەر زەوی، دەریا و ئاسمان و هەروەها سەرکردایەتی، کونترۆڵ و سیستەمەکانی پەیوەندیی ناڤۆکی بووە. هەروەها ئەرتەشی ئەمریکا بەنیازی کڕینی 20 مووشەکی ڕێگری زەوینیە وەکوو بەشێک لە گەڵاڵەکانی خۆی بە مەبەستی بردنەسەری ئاستی گەڵاڵەی پەدافەندی مووشەکیی ئەو وڵاتە.

 

تاقیکردنەوەی ناڤۆکیی ئەمریکا

تەرخان درانی ئەو بڕە بودجەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و ناڤۆکییەکانی ئەمریکا، نزیک بە 10 ڕۆژ پاش دەرکرانی بیردۆزی ناڤۆکی حکوومەتەکەی ترەمپ ڕووی داوە. بیردۆزی ناڤۆکی نوێی ئەمریکا کە لە چوارچێوەی بەڵگەیێک لەژێر ناوی "بەسەرکردنەوەی دۆخی ناڤۆکی" لە ڕۆژی 2ی فێڤرییەدا بڵاو کرایەوە، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو چوارچێوە و واتایانەیە وا ترەمپ لە کاتی گەیشتنی بە کۆشکی سپی لە ژانڤیەی 2017دا هێنایە ئاراوە. 

ئەم بەڵگەیە بووە هۆی ڕەخنەی تووند و تیژی گرووپەکانی کونتروڵی چەکوچۆڵ. بە پێی وتەی لیسبێت گرۆنلوند، زانستوەری ناڤۆکی، ترەمپ خەریکی بڕینی ڕێگایێکی نەترسانەیە، رێگایێک کە  ئاستی ئاسایشی ئەمریکا چ لە ئێستا و چ لە داهاتوودا، دادەبەزێنێ.

بوردمانی ئەتۆمی هیرۆشیما و ناکازاکی لە لایان ئەمریکا لە ساڵی 1945

هەروەها لەم بەڵگەیەدا پێداگری کراوە لەسەر جێگر کردنی چەکوچۆڵی ناڤۆکی بە چەکوچۆڵی نوێتر و لەوانە مووشەک و کڵاڤۆکی ناڤۆکی نوێ. بەم چەشنە ئەتوانین بڵێین کە بیردۆزی نوێی ناڤۆکیی ئەمریکا لە باری یاسایی و تیۆرییەوە بواری پێویستی خۆش کردووە بۆ گەشە پێدانی هەرچی زیاتری جبەخانە ناڤۆکییەکان و بەهێزکردنی سێیانە ناڤۆکییەکانی ئەمریکا.

جبەخانە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیل

ئێستاکە بەڕیوەبردنی ئەم بیردۆزییە لە چوارچێوەی تەرخان دانی بودجەی 24 ملیارد دۆلاری بە مەبەستی نۆزژەنکردنەوەی کەرتی ناڤۆکی و سەربازی لە بودجەی 2019ی ئەم وڵاتە، کەوتووەتە بەر سەرەنجی ترەمپەوە.

بوردمانی ئەتۆمی هیرۆشیما و ناکازاکی لە لایان ئەمریکا لە ساڵی 1945

 

سەرپەیڤ