وەزیری بەرەڤانیی پاکستان: عەرەبستان هاوبەشی بەرەڤانیی ئیسلامئابادە
وەزیری بەرەڤانیی پاکستان، وتی کە عەرەبستانی سەعوودی هاوبەشی بەرەڤانیی حکومەتی ئیسلامئابادە.
بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە ئێکسپرێس نیوزی پاکستان، خوڕەم دەستگیرخان وتی: حکومەتی ئیسلامئاباد چەندین تەبایی نامە بەرگریی هەیە لەگەڵ چەند وڵات لەوان عەرەبستان و لەهەوڵدایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە لەبواری بەرەڤانی پەرەپێ بدات.
پێداگریی لەسەر پەرەی پەیوەندییە بەرگرییەکانی دەوڵەتی ئیسلامئاباد لەعەرەبستان لەکاتێکدایە کە خەڵکی پاکستان لەبەر تاوانکارییەکانی رژیمی ئالی سەعوود لەدژ خەڵکی یەمەن و هەروەها داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەناوچەدا، خوازیاری پچڕانی پەیوەندییەکانی حکومەتی ئیسلامئاباد لەگەڵ ریازن.
وەزیری بەرەڤانیی پاکستان لەهەمان کاتدا وتی: بەرپرسی گشت کێشە ئاسایشییەکانی ناوچەی باشووری ئاسیا لەگەڵ کاربەدەستانی دێهلی نوێیە.
خوڕەم دەستگیرخان وتی: دەوڵەتی هیندستان لەهەوڵدایە هەتا بەکەڵک وەرگرتن لە وڵاتانی دیکە زەبر بدات لە ئاسایشی ناوخۆی پاکستان.