شوبات 17, 2018 11:09 Asia/Tehran
  •  دەربڕینی نیگەرانیی واشنگتۆن لە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەدا

وتە بێژی فەرەنسی زمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆڵی ئێران لە ناوچەی ، بۆ کاربەدەستانی واشنگتۆن، بە جێی نیگەرانی زانی .

 

" برایان نائۆرت" لە وتوویژ لەگەل کەنالی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخی ئەڵمانیا ، لەمەر پاساو دانیی درێژەی داگیر کاری سوپای ئەمریکا لە عێراق وتی رۆڵی ئێران لە ناوچەدا  واشنگتۆن نیگەران دەکات .

 نائۆرت لە بڕیاری بۆ دامەزراندنی پێگەی سەربازی لە عێراق باسی کرد و ئیدعای کرد ئەم پێگەیە بەمەبەستی ڕاهێنانی سوپای عێراقە .

 نائۆرت بە دووپات کردنەوەی ئەم بانگەشەیە کە ئێران دەبێتە هۆی لەرزۆک بوونیی پاوەجێی ناوچەکە، وتی ئەمریکا بە گوێرەی گۆڕانکارییەکان، پرسیی مانەوە لە عێراق لێک ئەداتەوە .

 نائۆرت  رۆژی پێنج شەممە یش بە وشداری دان و دەربڕینی توورەیی سەبارەت بە بەشداریی ئێران لە پرۆسەی بیاتنانەوەی عێراق ئیدعای کرد ئێران دەچێتە هەر شۆێنێک،  گیرو گرفت لەگەڵ خۆی دەباتە ئەو شۆینە و هەوڵی ئەدات دزەو کنەی زۆتر بکاتەوە .

 کەناڵی ئەلمایادین ڕاپۆرتی دا : سەرەڕای ئەم بابەتە کە فەرمانبەریەتی ناتۆ، ڕاهێنانی هێزەکانی سوپای ئێراقە ، ئەمریکا هەر وا پێداگرە لە سەر ڕۆنانی پێگەی سەربازی لەم وڵاتە سەربەخۆیە دا .

سەرپەیڤ