شوبات 18, 2018 08:21 Asia/Tehran
  • زەریف بەرەو مونیخ وەڕێ کەوت

وەزیری درەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی بەشداری لە پەنجا و چوارەمین کۆبوونەوەی ئەمنیی مونیخ، تارانی بەرەو شاری مونیخی ئەڵمان بەجێ هێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە کاتی تاران لەم کۆبوونەوەیەدا وتار پێشکەش دەکات و ڕووانگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی هاوپێوەند بە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی شی دەکاتەوە.

زەریف جگە لە وتاردان لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ، لەگەڵ ژمارێک لە هاوتایانی خۆی و کاربەدەستانی بیانیی بەشدار لەم کۆبوونەوەیەشدا دیدار دەکات و پرسەکانی دڵخوازی دوو لایەن و هەروەها گرینگترین پرس و قەیرانەکانی ناوچە و جیهان بەتایبەت پرسەکانی هاوپێوەند بە کێشە ئەمنییەکانی ڕۆژاوای ئاسیا دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە.

پەنجا و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ لە ڕۆژی هەینیی ١٦ی فێڤرییەوە لە هۆتێل "بایریشێرهۆف" Bayerischer Hof ی شاری مونیخ ناوەندی ئەیالەتی بایەرنی ئەڵمان  دەست پێ دەکات و تا ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی فێڤرییە درێژەی دەبێ.

 

سەرپەیڤ