مەرجی ئەمریکاییەکان بۆ ئەوروپا لەبارەی بەرجام
کاربەدەستی ئەمریکایی ، مانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانی بەستەوە بە هاوکاریی ئەوروپاییەکان لەگەڵ واشنگتۆن لە ڕەوتی گۆرینی ڕەفتاری تاران .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست، کاربەدەستی پایەبەرزی ئەمریکایی رۆژی هەینی وتی داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، مانەوەی واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانی بەسراوە زانیوە بە گۆرینی ڕەفتاری تاران لە چەند بواردا .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری ئەوە بووە کە ژمارێک لە بڕگەکانی بەرجام بگۆڕێتەوە و هەمیشەیی بکرێن، هەموو سایتەکان لە وان سایتی سەربازی پشکینی نێو دەولەتی بە سەردا بکرێت و بەرنامە مووشەکییەکی ئێران بەرتەسک بێتەوە .
ترەمپ ١٢ ژەنڤییەی ٢٠١٨ ، هەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ناڤۆکی دژی ئێرانی درێژ کردەوە ، بەڵام لە وڵاتە ئەوروپایەکان و یاسا دانەرانی کۆنگرێس داوایکرد گەڵالەیەک لە سەر ئیدعای ئەو بۆ "چاکسازی کەم وکۆرییەکانیی کارەساتباری بەرجام" ئامادە بکەن .
ئەوە لە بارودۆخێک دایە کە ئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ، تا بە ئێستا لە ١٠ راپۆرت پیبەند بوونی ئێران بە هەموو ئەرکەکانیی ریککەوتنیی ناڤۆکی (بەرجام٠ـی پشت ڕاست کردۆتەوە .
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەردەوام جەختیان کردووە بەرجام بۆ وتوویژی دیسانەوە نابێت . سەید عەباس عەراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش جەختیکرد "بەرجام" لە مەسەلەکانی دەیکە لەوان مەسەلەی مووشەکی جیابووە و بە هۆی کردەوەکانی ئەمریکا لە بنپێکردنیی بەرجام، ئێران هێشتا لەم ڕێککەوتنە بەهرەیەکی نەبردووە .