شوبات 24, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • پێداگریی کۆریای باکوور لەسەر گەشەپێدانی مووشەکی هەڵگری کڵاڤۆکی ناڤۆکی

کۆریای باکوور ڕایگەیاند، مووشەکی هەڵگری کڵاڤۆکی ناڤۆکی وهەروەها بالستیک لەو وڵاتە گەشە دەستێنێ.

رۆژنامەی رودنگ سینمون ی کۆریای باکوور هەروەها ئارەزووی چەکداماڵینی ناڤۆکی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکییەکانی بە گەمژانە زانی و وتی: پیونگ یانگ خاوەن مووشەکی بالستیکی نێوان قاڕەیی، مووشەکی بالستیکی ژێردەریایی وبۆمبی هیدرۆژێنییەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلاماری شیمانەیی ناڤۆکیی ئەمریکا لەئامادەییدان.

ئەو ڕۆژنامە هەروەها نووسی: ئەمریکا دەبێ خەونی گەمژانەی هاتنەدی پاوانخوازییەکانی بۆ هێرش کردنەسەر ئەو وڵاتە لەڕێی پەلامارگەلی سایبری وەلابنێ.

کۆریای باکوور لەم دواییەدا لە نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە پێشکەوتەترین مووشەکی بالستیکی کیشوەرپیوی خۆی نمایش دا و سەرچاوە هەواڵییەکانی پیونگ یانگ ڕایانگەیاند، پێشاندانی ئەو مووشەکە پێشکەوتانە لەڕەوتی ئەو نمایشە سەربازییە واپێشان ئەدا، کۆریای باکوور هۆگری ڕاگرتنی بەرنامە مووشەکی و ناڤۆکییەکانی نییە.

حەوتەی ڕابردوو ماڵپەڕی فارن پالیسی ئەمریکا لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاندبوو، واشنگتۆن لەشەش مانگی ڕابردوودا خەریکی بوارخۆشکردن بۆ پەلاماری سایبری شیمانەیی بۆسەر کۆریای باکوورە لەڕێی وڵاتانێکی وەک کۆریای باشوور و ژاپۆن.

ئەمریکا پاش ستراتژیای نوێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو تاوسەندنی قەیران لە نیمچە دوورگەی کۆریا بەبیانووی پێش گرتن بە تاقیکارییە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور، وتووێژە ناوچەییەکانی دوو کۆریای ئاڵۆزتر کردووە.

سەرپەیڤ