ئادار 04, 2018 08:56 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، تورکیا و عەرەبستانی سعودی / گۆڕانکارییەکانی سوریا تەوەرەی وتووێژەکان

ژان ئێڤۆ لۆدێریان ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا شەوی یەکشەممە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڕێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا و عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سوریا وتووێژی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند : لۆدێریان  لە وتووێژی جیاجیا لەگەڵ تیلەرسون، چاووش ئوغلو و جوبەیر سەبارەت بە جێبەجێ بوونی ئاگربڕ لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیش  وتووێژی کردووە  . 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان  ڕۆژی شەممە پێنجەمی فڤرییە بڕیارنامەیەکی بۆ جێ بەجێ کرانی ئاگربڕی سێ ڕۆژە لە سوریا و دامەزرانی دەسڕاگەیشتنی   مرۆڤدۆستانە بە ناوچە بن گەمارۆکان لەم وڵاتە بەتایبەت  غووتەی ڕۆژهەڵاتی ، پەسەند کرد  .

بە پێی گوشاری ڕووسیا، تاقمەکانی تیرۆریستی ئەلقاەیدە، بەرەی نوسرە،  داعش و تاقمگەلێکی تر کە نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆریستیان  دەزانێ لە ژێر داکۆکی ئەم ئاگربڕە وەدەرنراون.

بڕیارنامەی 2401 بە دەنگی ئەرێی هەموو ئەندامنی  هەمیشەیی و ناهەمیشەیی پەسەند کرا  . 

غووتەی ڕۆژهەڵاتی  ناوچەیەکی ستراتژیک لە نیزیکایەتی دیمەشقی پێتەختی سوریایە کە سوپای سوریا بە نیازە لە بوونی تیرۆریستەکان پاکتاوی بکاتەوە  . 

تیرۆریستان لە  هەموو ڕۆژێ لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق  شارومەندانی سوری بە ڕاکێت و گوللە هاوەن دەدەنە بەر پەلامار  . 

ڕەشنووسی بەرایی  ئەم بڕیارنامەیە  کە لەلایەن کوێت و سوید نوسرا بوو  ڕۆژی پێنج شەممە  سێیەمی فڤرییە  درایە ئەنجومەنی ئاسایش  بەڵام بەسەرنجدان بە ناکۆکی نێوان ئەندامان، دەنگوەرگرتن لەسەری وەدوا کەوت.

شەوی  شەممە  چوارەمی فڤرییەش  دەنگ وەرگرتن بۆ جاری دووهەم دوا کەوت تا ئەوەی  کە ڕۆژی شەممە پێنجەمی فڤرییە ئەم بڕیارنامەیە پەسەند کرا  . 

وەدەرنرانی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنساوە داکۆکییان لێ دەکرا لە ژێرئاگربەس، گرینگترین گۆڕانکاری  داواکراوی ڕووسیا بەرلە پەسەند کرانی بڕیارنامەکە بوو . 

قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011 ەوە بە پێی پەلاماری  بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان  کەلەلایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، بەمەبەستی گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی ، دەست پێکرا.

سەرپەیڤ