ئادار 04, 2018 14:30 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی ئەڵمان بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا

هەزاران کەس لە خەڵکی ئەڵمان ڕۆژی شەممە لە بەرلینی پێتەختی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ بەڕێوەبەرانی ئەم خۆپیشاندانە ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لەو کۆبوونەوەی ناڕازییانەدا بەشدارییان کردووە.

سوپای تورکیا  لە ٢٠ی ژانڤییەی ٢٠١٨ـەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی "چڵەزەیتوون" لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەست پێ کردووە.

تورکیا پێشتریش ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "قەڵغانی فورات" لە باکووری سووریا بەڕێوە بردبوو.

دیمەشق بەردەوام ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هاتنی هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ نێو خاکی سووریای داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

کاربەدەستانی تورکیا بڕوایان وایە گرووپە کوردییەکان لەوان پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) بە داکۆکی ژمارێک وڵاتی بیانی لەوان ئەمریکا و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) هەوڵ دەدەن بۆ پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشین لە باکووری سووریا و باشووری سنوورەکانی تورکیا. ئانکارایش بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە دەسدرێژی کردۆتە سەر خاکی سووریا.

 

سەرپەیڤ