ئادار 05, 2018 12:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی زایونی لە بەردەم کۆشکی سپی

بە پێی بانگێشتنی ڕێکخراوە ئەمریکی و عەرەبییەکان و هاوکات لەگەڵ دانیشتنی ساڵانەی لۆبیی زایونیی (ئایپەک)، خۆپیشاندانێک لە بەردەم کۆشکی سپی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی بەرپا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی مەیادین، کۆمەڵێک لە عەرەبەکان و ئەمریکییەکان ڕۆژی یەکشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی ناڕەزایانەیان بەرپا کرد.

بەشدارانی ئەم خۆپیشاندانە لە سەر ڕەت کردنەوەو ئیدانەکردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودسی داگیرکراو وەک پێتەختی ڕژێمی زایونی هاوبیروڕا بوون.

بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ساڵانەی لۆبیی ئیسرائیلیی ئایپەک هۆکارێکی دیکەی بەرپاکرانی ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایانەیە بوو. بەشدارانی ئەم خۆپیشاندانە بەرامبەر بە لایەنگریی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئیسرائیل ناڕەزامەندییان دەربڕی و ئیدانەیان کردو خوازیاری کۆتایی هاتن بە داگیرکرانی فەلەستین بوون.

ئەو دروشمانەی کە خۆپیشاندەران هەڵیان دەدا لە پلەی یەکەم دا لە سەر ئیدانەکرانی بەردەوامیی داگیرکاری و چێکرانی شارۆچکەگەلی زایونی نشین چڕ ببوونەوەو داوای بایکۆت کرانی ئیسرائیلیان دەکرد.

ڕژێمی زایونی بەنیازە لە دانیشتنی ئەمساڵی ئایپەک دا لایەنگریی زیاتری دەوڵەتی ترەمپ و کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەست بێنێ. لۆبیی ئیسرائیلی لە بوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی دا سەرەتیی زیاتر بەدەست دێنێ، بەڵام بەو جۆرەی کە لە خۆپیشاندانەکان دەردەکەوێت خواستی گشتیی جەماوەری ئەمریکا بەرنگار بوونەوەی کنە و پێدزەی ئەم لۆبییەو پشتیوانی کردن لە کێشەی فەلەستینە.

گەڵاڵەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس لەگەڵ کاردانەوەی توندی فەلەستینییەکان و کۆمەڵگای جیهانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ناتانیاهۆ بەردەوام ترەمپی وەک پشتیوانێکی بەهێزی ڕژێمی داگیرکەری قودس ناساندووە.

 

سەرپەیڤ