ئادار 06, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی بانگەشەی پڕووپووچی ئەمریکا لەدژ ئێران

یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەدووپات کردنەوەی هەندێ ئیدیعای پڕووپووچ لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعای کرد، تاران لەهەوڵی بوژاندنەوەی ئیمپراتۆریەتێک لەناوچەدایە!

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕۆیتەرز لایڤ، مایک پێنس لەوتاردانەکەی لە دووهەم ڕۆژی دانیشتنی ساڵانەی"ئایپەک" بەئاماژەی ناڕاستەوخۆ بە سەرکەوتنی هێزە خۆڕاگرەکان لە سووریا ئیدیعای کرد، "ئێران لەهەوڵی بەرپاکردنی دووبارەی ئیمپراتۆریەتی پارس لە ناوچەدایە".

ناوبراو وتی: "ئەمریکا ڕێگە نادا شکست هێنانی داعش لەناوچە، ببێتە سەرکەوتنێک بۆ ئێران"!

پێنس بەئاماژە بە بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئێران وتی: کردەی دنەدەرانەی ئێران بێ وەڵام نامێنێ.

یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ئیدیعای کرد، دۆناڵد ترەمپ لەمانگی ئۆکتۆبری٢٠١٧ ڕایگەیاند، ئەمریکا چیتر ڕێککەوتنی کارەساتباری ئێران پشت ڕاست ناکاتەوە.

ترەمپ لەنیوەڕاستی ژانڤییەی٢٠١٨ بایکۆت و گەمارۆکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە نوێ کردەوە بەڵام هەڕەشەی کرد، ئەوە دوانوێکرانەوە دەبێ و ئەگەر کۆنگرە ، ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەگۆڕێ، لێی دەردەکەوێ.

وڵاتانی ئوروپایی، یەکێتی ئوروپا، ڕووسیاو چین تائێستا شێلگیرانە داکۆکی کردووە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە پاڵپشتیی ئەنجومەنی ئاسایشیشی لەپشتەو لەمەڕ کردەکانی ئەمریکا بۆ تێکدانی ئەو ڕێککەوتننامەیە وشدارییان داوە.

سەرپەیڤ