ئادار 09, 2018 18:24 Asia/Tehran
  • پێویستیی ناردرانی دۆسیەی بەرەکوژی لە میانماڕ بۆ دادگەی کەتنی نێونەتەوەیی

کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کۆگەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە دەبێ دۆسیەی تاوانەکانی دەوڵەتی میانماڕ دژی موسڵمانانی ڕوھینگیا بنێرێ بۆ دادگەی کەتنی نێونەتەوەیی.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر ( زەید ڕەعد حوسەینی) کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ھەینی ڕایگەیاند: موسڵمانانی ڕوھینگیا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بەرەکوژی و تەنیا دادگەی کەتنی نێونەتەوەیی دەتوانێ پشتڕاستی کاتەوە.

ئەم کاربەدەستەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروەھا داوای لە دەوڵەتی میانماڕ کرد کە مۆڵەتی ئەوە بدات بە کاربەدەستانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەتا سەردانی پارێزگای ڕاخین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بکەن و سەبارەت بە ھەگەری ڕوودانی بەرەکوژی لەو پارێزگا موسڵمان نشینەدا بکۆڵنەوە.

بە پێی ڕێژەو ئامارەکان لە ڕۆژی هەینی 25ی ئوت ٢٠١٧ەوە هەتاکو ئێستا لە ئەنجامی شەپۆلی تازەی سەرکوتکردن و داپڵۆساندن و دەست درێژکاریی سوپای میانماڕو بوزییە توندئاژۆکان دژی موسڵمانانی ڕوهینگیا لە پارێزگای ڕاخینی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، پتر لە شەش هەزار موسڵمانی ڕوهینگیایی کوژراون و هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوونەو نزیکەی ملوێنێکیش بەرەو بەنگلادیش ھەڵاتوون. موسڵمانان لە میانماڕ هیچ جۆرە مافێکی شارومەندایەتییان بۆ ڕەچاو ناکرێت.

 

سەرپەیڤ