ئادار 10, 2018 19:05 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن پۆست: بڕیاری ترەمپ بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور بێ بیرکردنەوەیە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی، بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور، بەبڕیارێکی بێ بیرکردنەوە لێکدایەوە.

رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لەسەروتاری دوێنێ هەینیی خۆیدا نووسی؛ دیداری دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور، هەلێکی دەگمەنە بۆ ئەو وڵاتەو بێتوو ئەمریکا بێ گەڵاڵە و ستراتژیای دروست تێیدا هاوبەش بێ، دەیدۆڕێنێ.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە نووسی: بڕیاری ترەمپ بۆ دیدار لەگەڵ کیم جونگ ئون کت ومت و پێش بینی نەکراوەو وەها کۆششێک بێگومان شکست دێنێ.

واشنگتۆن پۆست نووسی؛ ئەو دیدارە لەکاتێکدا بڕیارە ڕوو بدات کە کۆشکی سپی بەنیازە هەنگاوگەلێک لەپێناو چەکداماڵینی ناڤۆکی پیونگ یانگ هەڵبگرێ، بەڵام پرسەکە ئەوەیە کە کۆشکی سپی پێشتر هەموو ئەو ڕێگایانە پێواوەو یان بەناپێویستی زانیون.

شاندێکی کۆریای باشوور رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، ڕێبەری کۆریای باکوور پێشنیاری داوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان دانوستان بکات و ترەمپ سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی لە توئیتەرەکەیدا نووسی، کات و شوێنی ئەو دیدارە بەزوویی دیاری دەکرێ.

سەرپەیڤ