ئادار 13, 2018 16:05 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کەراچی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەر بۆ پاکستان، ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە کەراچی ناوەندی ئەیالەتی سیندی ئەو وڵاتە.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوڕێی لە دەسپێکی گەیشتنە کەراچی لە مەزارگەی محەممەد عەلی جناح دامەزرێنەری پاکستان ئامادە بوو و پاش خوێندنی فاتیحا، بەپێشکەش کردنی تاجە گوڵینە ڕێزی گرت لە پلەوپێگەی بناغەدانەری پاکستان.

زەریف کە بۆ بەشداریی لە جڤینی بازرگانیی ئێران وپاکستان گەیشتووەتە کەراچی، لەلایەن سەیید ناسر حوسێن شا، وەزیری ڕاگەیاندنی ئەیالەتی سیند، پێشوازیی لێکرا.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پێش سەفەر بۆ کەراچی لەگەڵ قەمەر جاوید باجوا فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاکستان لەئیسلامئاباد دیدار و لەبارەی پرسە دوو قۆڵیی و ناوچەییەکان وتووێژی کرد.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان لەسەرووی شاندێکی سیاسی-تیجاری و لەسەر بانگهێشتنی خواجە محەممەد ئاسف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گەیشتە پاکستان.

سەرپەیڤ