ئادار 14, 2018 11:35 Asia/Tehran
  • ترەمپ: بەرجام خراپترین ڕێککەوتننە

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەم لە کۆری مارینزە دەریاییەکان لە کالیفورنیای ئەو وڵاتە دیسانەوە وتی: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش "بەرجام" خراپترین ڕێککەوتنە.

 ترەمپ بەر لەوەیش بە جاران بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام(بەریتنایا ، فەرەنسا، ڕوسیا چین ، ئەلمانیا و یەکێتی ئەوروپا) بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی وەک ڕێککەوتنیکی سامناک و خراپ زانیبوو.

 سەرۆکی ئەمریکایش  بە ئیدعای دابین بوونی قازانجەکانی ئێران بە هۆی ئەم رێککەوتننە خوازیاری گۆرینی برگەکانی بەرجام و یان گەر بکرێت هەڵوەشێندرانی بووە.

"فیدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا و لایەنەکانی دیکەی بەرجام بەجاران جەختیان کردووە "بەرجام" هی کۆمەلگەی نێو دەوڵەتییە و ڕێککەوتنێک نییە کە بە دوو قۆڵی ڕێک و پێک کرابێت و بتوانن بیگۆڕنەوە .

 جیهان بە پێچەوانەی ترەمپ خوازیاری پاراستنی بەرجامە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلڤزیۆنی ئێران، ترەمپ هەروەها لە درێژەی هەلیت وپەلیت بێژییەکانی دا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرپرسی ناپاوەجییەکانی ناوچەکە زانیوەو ئیدعای کردووە ئێران لە توێ پەردەی هەموو گیرو گرفتەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین دایە .

 سەرۆکی ئەمریکا ١٣ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ بە دووپات کردنەوەی بانگەشە پوو وچەڵەکانیی  دژی گەلی ئێران،  ئیدعای پشتگری تاران لە ترۆریسمی کرد و سپای پاسدارانی لە لیستەی بایکۆتە نوێیەکانی داناوە. سپای  پاسداران بۆ خەبات دژی تاقمەکانی ترۆریستی لە عێراق و سوریا لە سەر داوای فەرمی ئەم وڵاتانە، یارمەتی موستەشاری ئاراستەی ئەوان دەکات؛  کردەیەک کە ترەمپ هەر پێ خۆش نییە.

 وڵاتانی  ناوچە لە وان عێراق، سوریا و یەمەن لە ساڵانی ئەمدواییە  بە هۆی پشتگری هەموو لایانەی  ئەمریکا لە گرووپە ڕەشەکووژەکان، کەوتوونەتە بەر پەلامارەکان، نائەمنی و کوشتاری خەڵکی بیتاوانی خۆیان .

 

سەرپەیڤ